بەرپرسى لقى دوو لە گەڵ مامۆستایانى زانکۆى نێو کۆلیژەکانى زانکۆى سەلاحەدین و پەیمانگاکانى شارى هەولێر کۆبۆوە


بەمەبەستى گرنگى دان بەبیرو بۆچونیان و دەرخستنى دواین پێشهات و گۆرانکاری وداهاتووى پرسە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەى ئاسۆ لە کۆبونەوەیەکى فراواندا لەگەل مامۆستایانى زانکۆى نێو کۆلیژەکانى زانکۆى سەلاحەدین وپەیمانگاکانى شارى هەولێر کۆبۆوە .. بەرپرسى لقى دوو لە دەستپێکى کۆبونەوەکەدا دواى خستنە رووى دواین پێشهات و گۆرانکاری وداهاتووى پرسە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان،
لەم روووەوە رۆل و کاریگەرى مامۆستایانى زانکۆى وەک چینیًکى رۆشنبیرو نوخبەیەکى کاریگەر لە کۆمەلگا وەسف کرد، کە توانیویانە بە زانستى و ئەکادیمى کاربکەن بۆ پێش خستنى کۆمەلگا و ئەزموونى دیموکراسى کوردستان و دروست کردنى نەوەیەکى تەندوست بەهەست و ئاراستەیەکى نیشتمانى بۆ داهاتووى گەلەکەمان، هەر لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسى لق تیشکى خستە سەر هەموو ئەو دەستکەوت وپێشوە چوونانەى ئەمرۆى سیاسى و کۆمەلایەتى و بونیادى ئابوورى و ئاوەدانکرنەوەى هەرێمى کوردستان کە بەهەول و قوربانیدانێکى زۆرى خەلکى کوردستان هاتۆتە کایەوە، لەم رووەوە تەئکیدى لە پالپشتى و هەمەهەنگى و کارکردنى هەموو لایەک کردەوە بۆ سەرخستنى هەنگاوەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و حکومەتى هەرێمى کوردستان لە پێناو پاراستنى دەستکەوتەکان و پێشخستنى ئەزمونى دیموکراسى لە کوردستان، لەم بارەیەوە مامۆستایانى زانکۆ چەندین تێروانین و بیرو بۆچونى خۆیان سەبارەت بەسەقامگیرى ئابورى و سیاسى و ئاسایشى هەرێمى کوردستان و پێشکەوتنەکانى خستە روو




