٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

ته‌رمی جەلال سەعید لە گۆرستانی ىشێخ ئەحمەد لە شارى هەولێر بەخاک سپێردرا

سەرچاوە: KDP.info

هونەرمەندى گەورەى رەسەنى کوردى شارى هەولێر جه‌لال سه‌عید بەهۆى نەخۆشى مال ئاوایى کرد.
دوای ماوەیەکى زۆر لە نێو بوارى هونەرى گۆرانى رەسەنى کوردیدا، ئێوارەى دوێنى دوایى ململانێیەکى زۆر لە گەڵ نەخۆشیدا کەسایەتى دیارى هونەرمەندى شارى هەولێر جەلال سەعید کۆچى دوایى کرد، ئەمرۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونىکاکەمین نەجار سەرۆکى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى پارێزگاى هەولێر و عەلى حوسێنبەرپرسى لقى دوو و نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێرو ئەندامانى پەرلەمان وکارگێرانى لقى دوو ژمارەیەکى زۆر لە بەرپرسانى دیکەى سیاسى و هونەرى ودۆست و هونەرمەندان و خانەوادەى خوالێخۆشبوو ته‌رمی جەلال سەعید لە گۆرستانىشێخ ئەحمەد لە شارى هەولێر بەخاک سپێردرا... دوایى ناشتن و خویندنى سورەتىفاتیحە لە چەند وتەیەک بەرپرسانى ئامادەبوو ئاماژەیان بە رۆلى کەسایەتى وگەورەیى هونەرمەندى خوالێخۆشبوو ( جەلال سەعید) لەنێو بزاڤى هونەرى رەسەنىکوردى بەبەرز راگرت

 

هەواڵی پەیوەندیدار