شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە مەدرید بەشداری لەکۆنفرانسێکی تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

پاش ئەوەی لە لایەن دامەرزارەی (فایس) بۆ تویژینەوە سیاسی و ستراتیژییەکانی ئیسپانیا، بە رەسمی بانگهێشت کران، رۆژی ١٠/١٢/٢٠١٣ شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک بە سەرۆکایەتی هێمن هەورامی بەشداریان لەوکۆنفرانسە تایبەتەدا کرد، کە بریارە لە سەر پرسەکانی رۆژهەلاتی ناوەراست بۆ چەند رۆژیک لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانی بەریوە بچیت. شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک تاکە شاندی بەشدار بووی کوردستان و عیراقەو لە ولاتانی دیکەی وەک، ئوردن، میسر، تونس، فەلەستین، لوبنان، جەزایر، تورکیا، مۆریتانیا، مەغریب، کەسانی پسپۆر لە بوارە جیاجیاکان بانگهێشت کراون.
لە رۆژی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا، هەریەک لە خۆسی ماریا ئەزنار، سەرۆکی دامەزراوەی فایس و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیسپانیا و ئەنتۆنیۆ لۆپیز ئیستوریز پەرلەمانتاری ئەوروپا و سکرتیری گشتی پارتە پۆپیلارەکانی ئەوروپا کە گەورەترین فراکسیۆنی ناو پەرلەمانی ئەوروپایە، بەشداریان کرد. هەردوولا لە باباتەکانیان، خویندنەوەیان بۆ مەسەلەکانی رۆژ لە رۆژهەلاتی ناوەراست لە روناگەی یەکیتی ئەوروپا و ئیسپانیەوە خستە روو.
دواتر، هێمن هەورامی بە وتەیەکی وکرت بەشداری کرد و لە سەر مەسەلەی کورد و رەهەندەکانی و ئاسۆکانی چارەسەری لە رواگەی ئەوروپاوە، بیرورای خستەروو و داوای کرد کە سیاسەتی پەرلەمان و یەکیتی ئەوروپا لە رووە وە شیبکریتەوە.
خۆسی ماریا ئەزنار، لە میانەی وەلامەکانیدا، ریاگەیاند، کە هەریمی کوردستانی عیراق، ناوجەیەکی تەواو جیاواز و سەقامگیرەو ئەو بالادەستی و دەست تیوەردانە هەریمایەتییەی کە لە ناوچەکانی دیکەی عیراق هەیە، لە هەریمی کوردستان نییە. پاشان ئەلبیرتۆ سییەری، جیگری سکرتیری گشتی پارتە سینتەر دیموکراتەکانی جیهان کە بە سی دی ئای ناسراوە، لە سەرۆ پیگەی هەریمی کوردستان قسەی کرد و بە ئامادەبووانی راگەیاند، کە هەریمی کوردستان لە هەموو روویەکەوە زیاتر پیشکەوتووەو دەکریت ولاتانی رۆژهەلاتی نوەراست وەک ئەزموونیکی سەرکەوتوو لە پیکەوە ژیانی نەتەوە و ئایینەکان و دیموکراسییەت و سەقامگیری ئەمنی و جانسی وەبەرهینان سەیر بکریت و دەبیت یەکیتی ئەوروپا بایەخێکی باشتر بە هەریمی کوردستان بدات.
دواتر لە دیداریکی کورت دا، هێمن هەورامی سوپاسی خۆسی ماریا ئەزنار، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ئیسپانیا کرد، بۆ ئەو بریارە ئازایانەی کە لە ٢٠٠٣ دەریکرد بەوەی کە حکومەتەکەی بەشداری ئۆپەرسیۆنی ئازادی عیراق بکات و سوپاسگوزاری گەلی کوردستان پی راگەیاند کە توانرا لە ریگای ئەو هاوپەیەناییەی کە ئیسپانی رۆلیکی گرنگی تیدا بگیریت، گەلانی عیراق و خەلکی کوردستان لە دەست مۆتەکەی بەعس و رژیمی سەددام رزگار بکات.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
