٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسى لقى دوو پێشوازى لە سەرۆک و دەستەى نوێ کۆمەلەى قورئان خوێنانى کوردستان لە شارى هەولێرکرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ بەمەبەستى پالپشتى و کەمکردنەوەى کێشەکانیان لەدوایى کۆنگرەى کۆمەلەکەیان، عەلى حسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى بەرپرسى مەکتەبى پیشەییەکانى لق پێشوازى لە سەرۆک و دەستەى نوێ کۆمەلەى قورئان خوێنانى کوردستانى لە شارى هەولێرکرد . لە میانى کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک و دەستەى تازەى کۆمەڵەى قورئان خوێنانى کوردستان، بەرپرسى لقى دوو پیرۆزباى ئاراستەى سەرۆک و دەستەى هەلبژێردراو ئەندانى کۆمەلەکە کرد، هەروەها بەرپرسى لق ستایشى رۆلى قورئان خوینانى کرد لە رێکخستن و بەرێوەچونى پرسە کۆمەلایەتیەکانى نێو کۆمەلگاداو ئەرکى ئەوانى بەخزمەتێکى گەورەى نیشتمانى و ئاینى و کۆمەلایەتى دانا، هەر لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسى لق تەئکیدى لە پاڵپشتى و هاوکارى کارکردن لە پێناو خزمەتکردنى زیاترو گرنگیدان بەکێشەو گرفت و داواکانیان بۆ چاککردن و رێکخستنى خودى نێو کۆمەلەکەیان کردەوە

هەواڵی پەیوەندیدار