لقی دوو پێشوای له ژمارهیهک مامۆستا و قوتابی زانکۆی ئهمستردام له هۆلهندا کرد

ههولێر / بەمەبەستی بینینی رەوشی هەرێمی کوردستان و توێژینەوەی زانستی لە چەند بوارێکی تایبەتدا، ئەمڕۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بەئامادەبوونی بەرپرسی ناوچەی عهنکاوە پێشوازی له شاندێکی مامۆستا و قوتابی دکتۆرا و ماستەر لە زانکۆی ئەمستەردام لە هۆلەندا کرد.
لە دیدارێکدا بەرپرسی لقی دوو وێرای بەخێرهێنانی شاندی میوان ئاماژەیەکی کورتی بە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕش و قۆناغەکانی بە سەرۆکایەتی بارزانی نەمر و سەرۆک مەسعود بارزانی لە پێناو ئازادی کوردستان کرد، هەروەها بەرپرسی لق بۆ قوتابیان باسی لە بەرنامە و پرۆژەکانی ئەمڕۆی پارتی وەکو سەرەکیترین پارتی کوردستانی لە هەڵبژاردنەکاندا کرد، کە زۆرترین رێژەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەدەستهێناو ئەمڕۆش لە هەولی پێکهێنانی حکوومەت دایە لە گەڵ لایەنە سیاسی و نەتەوەکانی تری کوردستان. هەر لەو دیدارەدا بەرپرسی لقی دوو باسی لە رەوشی سیاسی و بەرقەرار بوونی یاساو ئاسایش و ئازادی راگەیاندن و پەیڕەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤی لە هەرێمی کوردستان کرد.
پاشان شاندی میوان خۆشحالی خۆیان بە هەموو ئەوپێشکەتنە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و زانست و هونەره لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها تەئکیدیان کردەوە ئەمڕۆ لە کوردستان پێشکەوتن و پلان و پرۆژە و یاسای دروست هەیە، لە هەموو بوارەکاندا کە رەزامەندی حزب و حکوومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی تێدا دەبینرێت، دواتر باسیان لە ئەرکی تیمەکەیان کرد لە کوردستان و چۆنیەتی هەولەکانیان بۆ توێژینەوەی زانستی لە چەند بوارێکی سیاسی و ئابوری و پەیوەندی نێودهوڵەتی و پێکەوەژیانی نەتەوە و ئاینەکان و بوژاندنەوە و پێشکەوتنە خێراکان لە هەرێمی کوردستان، پاشان مامۆستا و قوتابیان بەچەندین پرسیار لە چەندین بواری تایبەت بە توێژنەوەکانیان ئاراستەی بەرپرسی لق کرد و تەئکیدیان کردەوە هەموو ئەو توێژینەوانە کاریگەریی ئەرێنی خۆیان دەبێت لە سەر پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان.




