بەرپرسى لقى دوو سەردانى کۆمەلەى رۆشنبیرى تورکمانى لە شارى هەولێر کرد


بەبۆنەى( 16 ) هەمین ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەڵەى رۆشنبیرى تورکمان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى بەرپرسى پەیوەندییەکانى لق و کارگێرو ئەندامانى لق سەردانى کۆمەلەى رۆشنبیرى تورکمانى لە شارى هەولێر کرد و لەلایەن جەودەت نەجار سەرۆکى کۆمەلەکەو ئەندامانى کۆمەلە پێشوازى کران .. لە دیدارێکدا بەرپرسى لقى دوو دواى پیرۆزباى کردن لە سەرۆک و سەرجەم ئەندامانى کۆمەلەى رۆشنبیرى تورکمان، هیواى خواست ئەم یادە هاندەرێک بێت بۆ پاراستن و پێشکەوتنەکانى ئەزموونى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان، پاشان تەئکید لە پتەوکردنى گیانى برایەتى و پێکەوە ژیانى تێکەلاوى کلتورى گەلى کوردو نەتەوەى تورکمان لە ژیانى هەمیشەیى هەرێمى کوردستان شارى هەولێر کرا، هەر لە دیدارەکەدا هەردوولا خوازیارى ئالییەت و هەمەهەنگى و کارکردنى هاوبەشى بۆ بەرژەوەندى گشتى ئایندەو بەهێز کردنى ئەزموونى دیموکراتى هەرێمى کوردستان پاراستنى رەوشى هێمنى بەرقەرار بوونى کوردستان دەربرى، لەم بارەیەوە بەرپرسى لق تەئکیدى کردوە نەهجى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان هەردەم داکۆکى کردن و چەسپاندى مافى هەموو نەتەوەکان بوە بەبێ جیاوازى نەتەوەى ئاینى لە هەرێمى کوردستان و عێراقدا ، هەروەها بەشدارى کاراى تورکمانیشى لەحکومەت وپەرلەمان وبریارى سیاسى لە کوردستان بەهەنگاوێکى گرنگ بۆ پێشکەوتنى کیانى سیاسى پاراستنى مافە رۆشنبیرى وسیاسى وکولتورییەکانى تورکمان وەسف کرد




