بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی رەوشی هەرێم وناوچەكە تاوتۆی دەكات لەگەلأ گەورە بەرپرسانی پەرلەمانی ئەوروپی

هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لە درێژەی سەردانی بۆ برۆكسل پایتەختی بەلجیكا، و بەمەبەستی دیدار و چاوپێكەوتن لە گەل گەورە بەرپرسیانی پەرلەمانی ئەوروبی، بە یاوەری دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكوومەتی هەرێم لە یەكێتی ئەورپا، و زانا كوردە لە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە برۆكسل، چاوی كەوت بە هانەس سڤۆبۆدا سەرۆكی فراكسیۆنی سۆسیاڵ دیموكراتەكان لە پەرلەمانی ئەورپا، و لە دیدارێكی تر دا لە گەل نیكۆڵۆ ریناڵدی جێگری سەرۆكی لێژنەی بازرگانی و پەیوەندییە ئابوورییەكان لە پەرلەمانی ئەوروپا (فراكسیۆنی لیبرالەكان) كۆبۆووە، هەر لە میانەی ئەو سەردانەی دا لە گەڵ خاتوو ئانا گۆمێس پەرلەمانتاری ئەوروپی و رێكخەری گروپی پارێزگاران لە پەرلەمانی ئەوروپا كۆبۆۆوە.
هەروەها كۆبوونەوەیەكی تری ئەنجام دا لەگەڵ پەرلەمانتار چارلز تەنۆك وتەبێژی فراكسیۆنی پارێزگاران لە پەرلەمانی ئەورپا.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لەو دیدارانەدا تیشكی خستە دواین گۆرانكاریەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، و ئاماژەی بە هەلّوێستی سیاسی سەركردایەتی كوردستان لەمەر ئەو گۆرانكاریانەو پێشهاتەكان بۆ ئەو بەرێزانە كرد.
هانەس سۆڤۆدا ئاگاداری خۆیانی وەك فراكسیۆنی سۆسیال دیموكراتەكان لەمەر رەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان خستە روو، و ئاماژەی بەرۆڵی سەركردایەتی سیاسی، و رۆڵی سەرۆك بارزانی كرد كە كوردستان بۆتە فاكتەر و هۆكاری سەقامگیری لە ناوچەكە.
لە لای خۆیەوە ئانا گۆمیس رێكخەری فراكسیۆنی سۆسیاڵ دیموكراتەكان، ئاماژەی بە سەركەوتنی هەڵبژاردنەكانی 21 مانگی سێپتمبەری كرد، و بەسەركەوتنی دیموكراسی لەناوچەكە دا باسی لێوە كرد، هەروەها هەرێمی كوردستان وەك نموونەی چیرۆكێكی سەركەوتوو لە رۆژهەڵاتی ناوەراست سەیر دەكرێت.
بەمەبەستی ئەوەی یەكێتی ئەوروپا لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی ناوچەكە و ئەو تایبەتمەندیەی یەكێتی ئەورپا هەیەتی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لەو دیدارانە داوای نێردراوی تایبەتی یەكێتی ئەوروپای لە كوردستان كرد یا نوێنەرایەتی هەبێت لە بەغدا و بەشێكی لە كوردستان بێت.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
