٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

ستروان ستیڤنسن: سەرۆک مەسعود بارزانی بە بەهیزترین و شایستەترین کەسایەتی سیاسی عێراق و ناوچەکە دەزانن

سەرچاوە: KDP.info

لە میانەی سەردانیکدا بۆ برۆکسل، هیمن هەورامی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک، هاوری لەگەل دلاوەر ئاژگەیی نوینەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکیتی ئەوروپا و زاناکوردە لە نوینەرایتی حکووەتی هەرێم، رۆژی ٤-١٢-٢٠١٣ بە جیا لەگەل هەریەک لە ( ئەلیخۆ ڤیدال کوداراس ) جیگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و ستروان ستیڤنسن، بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ کاروباری عێراق کۆبووە.

لەم میانەی ئەو دوو دیدارە جیا جیایەدا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک، پوختەیەکی لە سەر رەوشی سیاسی هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی لەگەل بەغدا و رۆلی هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی ئاشتی نیوان لایەنە کوردستانییەکان و حکوومەتی تورکیا و پەرەسەندنەکانی رۆژئاوای کوردستان، بۆ هەریەک لە جیگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و بەرپرسی لینژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا شیکردەوە.

دواتر ئەلیخۆ ڤیدال، رایگەیاند کە پەرلەمانی ئەوروپا بە چاوی ریز و ستایش لە رۆلی هەرێمی کوردستان دەروانێت و سەرکەوتنی هەلبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دیار بەکر، لە نموونەی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستانن کە بەم دواییانە هاتوونەتە دی.

ستروان ستیڤنسن، ئەوەی خستە روو، کە وەک لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا لەگەل عێراق، هەمیشە هەرێمی کوردستان بە چیرۆکی سەرکەوتنی گەورە دەزانن و سەرۆک مەسعود بارزانی بە بەهیزترین و شایستەترین کەسایەتی سیاسی عێراق و ناوچەکە دەزانن.

هەمان رۆژ، و لە کۆنفرانسی پرسی کورد لە تورکیا کە لەلایەن کۆمیتەی پەیوەندی مەدەنی تورکیا لە پەرلەمانی ئەوروپا ریکخرابوو، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک، لە مداخەلەیەکدا لە سەر سیاستەی هەرێمی کوردستان بەرامبەر پرسی کورد لە باکوری کوردستان و پرسی پەیەدە لە رۆژئاواوی کوردستان روونکردنەوەی پیویستی خستە روو. لەم چوارچئوەیەدا هیمن هەورامی رایگەیاند، کە سیاستەی هەرێمی کوردستان و سەرۆک بارزانی هەر لەسەرەتاوە ئەوە بوو کە پرسی کورد پرسیکی سیاسی و نەتەوەییە و بە ریگای سەربازی جارەسەر ناکریت و دەبیت بە دیالۆگ و لیک تیگەیشتنی دوور لە خوین رشتن و لە پرۆسەیەکی دیموکراسی و سیاسیدا چارەسەر بکریت، و ئیستا لە تورکیا دەرفەتیک هەیە کە دەبیت پشتیوانی لێ بکریت.

سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ ئامەد بە سەردانیکی میژووی دانرا کە پشتیوانیکی گرنگ دەبیت بۆ پرسی کورد لە باکور.

 لە بارەی پرسی بریاری تاکلایەنەی پەیەدە لە رۆژئاوای کوردساتن، هیمن هەورامی هەلویستی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستانی خستە روو بەوەی کە نابیت پەیەدە تاکلاینە بریار بدات و و ببیتە بەشیک لە ئەجیندای غەیرە کوردی، دەبیت پەیەدە بگەریتەوە بۆ یەکریزی کورد و ریککەوتنی هەولیر و دەستەی بالای کوردی. لەو رووە وردەکاری زیاتری بۆ بەشدار بوونای کۆنفرانسەکە خستە روو.

هەواڵی پەیوەندیدار