شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بەشداری لە كۆربەندێكی نێودەوڵەتی لە مالیزیا دەكات

بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە جیهانیەكان و بەشداریكردن و ئاگادار بوون لە دوا گۆرانكاریەكان لە كۆر و كۆبوونەوە جیهانیەكان، شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كە پێك هاتبوو لە محمد تایەر و شێروان چەلەبی لە رۆژانی 2-5/12/2013 لە شاری كوالامبور بە داوەتێكی فەرمی بەشداری لەو كۆربەندە جیهانیە دەكەن كە لە ژێر دروشمی ( سیاسەتی هاوچەرخ (معتەدل) هاوكێشەی و یەكسانی لە خۆ دەكرێت لە نێوان بۆچوون و كێبركێەكان كە دەبێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری
شایانی باسە لەم كۆربەندە جەندین وڵات و لایەنی سیاسی و كەسایەتی جیهانی بەشداری دەكەن بەمەبەستی دارشتنی سیاسەتێكی هاوچەرخ بۆ دابین كردنی ئاشی و ئارامی و لێك تێگەیشتن.
شاندی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە میانەی بەشداری كردنی لە كۆربەندە، چەندین دیدار و چاوپێكەوتنی ئەنجام داوە لە سەر رەوشی ئەمرۆی كوردستان و بۆ چوونی پارتی لەسەر دوا گۆرانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە، هەروەها سەردانی باڵویزخانەی عێراقیان لەو وڵاتە كردوە، وبریار لەم سەرجەم جالاكییەكان ئامادە بن.
شایانی باسە ئەم كۆربەندە چەندین بابەتی سیاسی نێودەوڵەتی و حزبی تاوتۆ دەكات لە نێوان شاندی ولاتانی ئامادە بوو، و را بۆچوونە جیاوازەكان لە پێناو ئاشتی و ئارامی ئاڵوگۆر دەكرێت، هەروەها باس و شیكردنەوەی بارودۆخی ئیستای سیاسەتی جیهانی دەكرێت.
لەم كۆربەندەی ئەم ساڵ 121 نوێنەری 31 پارتی سیاسی لە 25 وڵات و 85 باڵوێز ئامادەی بوون، ئەمە لە كاتێك كە لە ساڵی 2010 تەنیا 63 نوێنەری 22 پارتی سیاسی لە 22 وڵات بەشداری تێدا كردبوو .

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
