لۆرد گلیمنت جونز : شانازییە بۆ ئێمە پتەو كردنی پەیوەندییەكانمان لە گەڵ حزبێكی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان

لە چوارچیوەی ی كاروچالاكییەكانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆپتەوكردنی پەیوەندییەكانی پارتی لەگەڵ لایەن و حزبە جیهانییەكان، و لە میانەی سەردانەی بەرپرسی مەكتەب بۆ لەندەن، شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی و بەرپرسی مەكتەب و، ئەندامیەتی شێركۆ حەبیب و دارا باراوی لە مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، و بەرپرسی ناوچەی لەندەن، لە لایەن لۆرد گلیمنت جونز لە هاوس ئوف لۆردس بەگەرمی پێشوازی لێكرا.
لە دیدارێك كە بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی حزبی لیبراڵ دیموكراتی بەریتانی رۆبرت وود برۆن، و پیتر لیسنیگا ئەندامی مەكتەب، ئامادەی بوون، لۆرد جونز لە حزبی لیبراڵ دیموكراتی بەریتانی بە گەرمی وخۆشحاڵی پێشوازی لە شاندی پارتی كرد، و ئاماژەی بە گرنگی بایەخ دان و بەرەوپێش بردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا كرد وگوتی"مایەی شانازی و خۆشحاڵییە بۆ ئێمە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ حزبێكی وەك پارتی دیموكراتی كوردستان".
هەروەها لۆرد گلیمنت جۆنز پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ ئەوە سەركەوتنەی لە هەڵبژاردنی بەرلەمانی كوردستان وەدەستی هێناوە، و گوتی ئێوە حزبێكی سەركەوتوون و هیوای سەركەوتنی زیاتری خواست، هەروەها لەو دیدارە باس لە چونیەتی بتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا و رەوشی ئەمرۆی هەرێم و ناوچەكە و قەیرانی سوریا و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و بەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا كرا. لە لای خۆیەوە بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی وێرای سوپاسی بۆ ئەو پێشوازیە گەرمە دەربری هیوای خواست پەیوەندییەكان زیاتر بەتین و پتەوتر بن لە نێوان هەردوو و بەگۆرینەوەی را بۆ چوون لە میانەی شاندی لە پەرلەمانتار و لاوان و قوتابیان و ئافرەتان و بەشداریكردن لە كۆنفرانسەكانی هەردوولا، هەروەها بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی باسی بۆ چوون و هەڵسەگاندنی پارتی بۆ دوا گۆرانكاریەكانی كوردستان و ناوچەكە كرد.
ئەمە لە كۆتای هەردوو لا كۆك بوون لەسەر دیدار و ئەم جۆرە سەردانانە.
جێگای ئاماژەیە حزبی لیبراڵ دیموكراتی بەریتانی 56 ئەندام پەرلەمانی و 12 ئەندام پەرلەمانی ئەوروپی هەیە و لەگەڵ حزبی محافزین كە خاوەنی 303 كورسی، بە جێگری سەرۆك وەزیران، نیگ گلیك سەرۆكی پارتی لیبراڵ، و چەندین وەزیرێك لە حكومەتی بەریتانی بەشدارە لە دوا هەڵبژادرن بە زۆرینەی 75 كورسی حكومەتیان پێك هێنا لە كۆی 650 ئەندام پەرلەمان
لە لایەكی دیكەوە هەر لە درێژەی سەردانی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ لەندەن، شاندی پارتی لەلایەن ئیان لوكاس ئەندامی پەرلەمانی بەریتانی لە پارتی كرێكارانی، وەزیری كاروباری دەرەوەی بەریتانی لە حكومەتی سێبەر لە باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانی پێشوازی لە شاندی پارتی كردو خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربری و ئاماژەی بە بەرەێش وەچوونی كوردستان كرد لە بواری سەقامگیری و ئاوەدانی و رۆڵی هەرێمی بە بەرزنرخاند لە هاوكاری و پێوازیكردنی ئەو ژمارە زۆرەیی پەناهەندانی سوریا كە لە ئاكامی ئەو قەیرانەی سوریا روویان لە وڵاتی دەروو بەر كردوە، هەروەها خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە سوپاسی ئیان لوكاسی كرد و ئاماژەی بە گرنگی و بایەخ دان بە پەیوەندییەكانی هەردوو لا، هەروەها باسێكی بوختەی بارودۆخی كوردستان و رەوشی ناوچەكە كرد.
هەدوولا جەختیان لەسەر بتەو كردن و بایەخ دان بە پەیوەندییەكان كرد.
شایانی باسە پارتی كرێكارانی بەریتانیا لە دوا هەڵبژاردنی ساڵی 2010 نەیتوانی زۆرینەی دەنگ بەدەست بێنێت و 257 كورسی لە كۆی 650 كورسی ودەست هێنا ئەوەش بۆە هۆكاری پێكهێنانی حكومەت لە لایەت حزبی محافزین و لیبراڵ دیموكراتیەكان.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
