بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق سەردانى مەلبەندى سێ یەکێتى نیشتمانى کوردستانى لە شارى هەولێر كرد

بەمەبەستى پیرۆزباى لەبەرپرسى تازەى مەلبەندى 3 ى هەولێرى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق سەردانى مەلبەندى سێ یەکێتى نیشتمانى کوردستانى لە شارى هەولێر کرد و لەلایەن رزگار عەلى بەرپرسى تازەى مەڵبەند وجێگرو کارگێرانى مەلبەند پێشوازى کران ..... لە میانى دیدارێکدا بەرپرسى لقى دوو پیرۆزباى ئاراستەى بەرپرسى مەلبەند لە شارى هەولێر کرد و هیواى سەرکەوتنى لەکارەکەى بۆ خواست، پاشان هەردوولا تەئکیدیان لە سەرکەوتنى پرۆسەى سیاسى و پرسى پێکهێنانى کابینەى تازەى حکومەت و هەلبژاردنەکانى ئایندەى عێراق و هەماهەنگى نێوان لایەنە سیاسیەکان لە هەلبژاردنى پارێزگاى کەرکوک و بایەخ و گرنگى بۆ هەرێمى کوردستان باسى لێوەکرا، هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە پاراستنى هەموو ئەو دەستکەوت و پێشکەوتنانەى ئەمرۆى ئابورى و سیاسى هەرێمى کوردستان و پتەوکردنى گیانى برایەتى و پەیوەندى نێوان هەردوولاو پێکەوە کارکردنى هاوبەشى لایەنە سیاسیەکان لە پێناو پاراستنى بەرژەوەندى گشتى هاولاتیان کرایەوە، هاوکات هەردوولا پالپشتى و هەماهەنگى خۆیان بۆ ئارامى وسەقامگیرى ئەزموون وکیانى پێشکەوتووى هەرێمى کوردستان و کارو بەرنامەکانى داهاتوى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەپێناو زۆرترین خزمەت گەیاندن بەخەلکى کوردستان دووپاتکردەوە




