خاتوو فلیبە برووم له پارتی پارێزگارانی بهریتانیا، پێشوازی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دهکات

لهندهن – تایبهت به KDP.info/ بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانی پارتی پارێزگارانی بەریتانی خاتوو فلیبە بروم لە بارەگای تایبەتی خۆی لە میڵ بانك پێشوازیكرد لە شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و ئەندامیەتی شێركۆ حبیب و دارا باراوی لە مەكتەبی پەیوەندییەكان و كەمال ئامێدی بەرپرسی ناوچەی لەندەن .
خاتوو برووم وێرای بەخێرهێنانی گەرمی شاندی پارتی خۆشحاڵی بۆ ئەم سەردانە دەربری و هیوای خواست پەیوەندی نێوان هەردوو زیاتر پێشكەوتن بە خۆیەوە ببینێت، ئاماژەی بە گرنگی ئەم پەیوەندیانەدا و گوتی جێگای خۆشحالییە بۆ ئێمە پەیوەندییەكان زیاتر بەرەو پێش و پتەو تر بێت لە گەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لای خۆیەوە سوپاسی خاتوو بروومی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمە، ئاماژەی بە رۆڵی پارتی پاریزگاران كرد لە پشتوانی و هاوكاری میللەتی كوردستان لە كات و ساتە ناخۆشەكان و دابینكردنی ناوچەی دژەفڕین. هەروەها ئاماژەی بە بوونی چەندین كۆمپانی مەزنی بەریتانی كرد كە كاردەكەن لە كوردستان و هیوای خواست كە پەیوەندییەكان زیاتر بەرەوپێش بچن و شاندی هەردوو لا سەردان و ئاڵۆگۆر بكەن بۆ زیاتر ئاشنایی لە كاری پەیوەندی بەتایبەتی لە نێوان قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و پەرلەمانتارانی هەردوو لا بۆ زیاتر لێكتێگەیشتن و گۆڕینەوەی راو بۆچوونەكان.
خاتوو فلیبە برووم جەختی لە پتەوكردنی ئەو پەیوەندییانە كردەوە و بارودۆخ و سەقامگیری كوردستانی بەرز نرخاند و هۆكاری كاركردنی كۆمپانییە بەریتانییەكان و بیانیەكانی بۆ ئارامییە گەڕاندەوە.
بارودۆخی كوردستان و قەیرانی سوریا و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و رەوشی پەناهەندەكانی سوریا لە هەرێم تەوەری دیكەی ئەو دیدارە بوون، كە راو بۆچوونی لە سەر ئاڵوگۆڕكرا لە نێوان پەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و پارتی پاریزگارانی بەریتانی.
شایانی باسە پارتی پارێزگارانی، پارتی فەرمانڕەوایە لە بەریتانیا و 303 ئەندام پەرلەمانی هەیە و سەرۆكایەتی حكوومەتی بەریتانیا بەسەركردایەتی دیفد كامرون، لە گەل پارتی لیبرال دیموكرات.
لە لایەكی دیكەوە لە دیدارێكی جیادا بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لە لایەن بارونس موریس ئوف بولتن لە هاوس ئوف لۆرد پێشوازی لێكرا لەو دیدارە باس لە رەوشی هەرێم و ناوچەكە و پتەوكردنی پەیوەندی نێوان هەردولا كرا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
