٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

بەرپرسى لقى دوو سەردانى کۆمەڵەى رۆشنبیرى کڵدانى لە شارۆچکەى عنکاوە کرد

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى پیرۆزبایى لە  15  هەمین سالیادى دامەزراندنیان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەى عنکاوە سەردانى کۆمەڵەى رۆشنبیرى کڵدانى لە شارۆچکەى عنکاوە کرد، لەلایەن (پۆڵس شەمعون) سەرۆکى کۆمەلەو ئەندامانى کۆمەلەى رۆشنبیرى کلدان پێشوازى کرا .... لە کۆبونەوەیەکدا بەرپرسى لقى دوو دواى بەرز راگرتن و پیرۆزبایى کردن لە سەرۆک و ئەندامانى کۆمەڵەى رۆشنبیرى کڵدان بەبۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەلەکەیان، پاشان بەرپرسى لقى دوو تەئکیدی لەپاراستن و پتەوکردنى گیانى برایەتى و پێکەوە ژیانى لە مێژینەى ئاشتیانەى نێوان گشت پێکهاتەو ئاین و نەتەوەکان و خزمەتکردنى زیاترى خەلکى مەسیحى لە هەرێمى کوردستان کردەوە، هەروەها داواى لە رۆشنبیرانى کڵدانى کرد هاوکارو هەماهەنگبن لەگەل رۆشنبیرو نوسەرانى کوردو نەتەوەو پێکهاتەکانى دیکەى کوردستان بۆ زیاتر پێشخستنى ئەم رەوش و ئەزموونە دیموکراسیەى کە ئەمرۆ لە هەرێم بوەتە چەترێک کەهەموولایەک شانازى پێوە دەکات، لەم روەوە پۆلس شەمعون خۆیان وەک بەشێکى رەسەن و گرنگى دانەبراوى خەلکى کوردستان دانا و ستایشى هەلوێست و هەنگاوەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستانیانى کرد بۆ گرنگى دان بەماف و پاراستنى نەتەوەکان لە هەرێمى کوردستان، هەر لە دیدارەکەدا پاڵپشتى و هاریکارى خۆیان بۆ بەرقەرار بوون و پێشکەوتنى ئەزموونى دیموکراسى لە هەرێمى کوردستان دەربرى و ئەم کەش وهەوا ئازادی و ئارامى وپێکەوە ژیانەى ئەمرۆى کوردستانیشیان بەبەرزی هەڵسەندگاند

هەواڵی پەیوەندیدار