ئێوارە كۆرێك بۆ بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لە لەندەن

هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، لە ئێوارە كۆرێك لە زانكۆی ویست منستر لە لەندەن بۆ رەوەندی كورد باسی لە بارودۆخی كوردستان و ناوچەكە لە میانەی سیمینارێك كە لە لایەن لێژنەی ناوچەی پارتی لە لەندەن سازكرا بوو باس كرد.
سیمینارەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان و سەروەریان بارزانی نەمر و كاكە ئیدریسی هەردەم لە یاد دەستی پێكرد
دواتر بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی تیشكی خستە سەر دوا گۆرانكاریەكان و بارودۆخی ئەمرۆی كوردستان و پەیوەندییەكان لە گەل حكومەت ناوەند و وڵاتانی ئیقلیمی.
سەبارەت بە بارودۆخی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی هەشت ئاماژەی بە بۆ چوونەكانی پارتی كرد كە مەبەست پێكهێنانی حكومەتی هەمەلایەنەیە و پارتی دانوستان لەگەڵ سەرجەم لایەنەكان دەكات بە بێ دانی هیچ مەرجێك و یا قەبوڵ مەرج لە هیچ لایەنەك، ئەوەشی خستە روو كە پارتی خوازیارە حكومەتێك بێت كە بتوانێت چارەسەری ریشەی بۆ كرفتەگان و چاكسازی بكات.
پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم وهەڵەكانی چارەسەری دۆزی كورد لە توركیا و سەردانە مێژوویەكی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ ئەمەد و قەیرانی سوریا و گرفتەگانی كوردستانی رۆژئاوا تەوەری دیكەی سیمنارەكە بوو.
شایانی باسە بەرپرسی پەیوەندییەكانی پارتی بە تێرو تەسەڵ و زانستیانە باسی لەسەرجەم ئەو بابەتانە كرد.
لە كۆتانی ئەمادە بووان را و بۆ چوون و چەندین پرسیاران كردو خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئەم سیمنارە و بۆ چوونەكانی بەرپرسی دەرەوەی پارتی دەربری.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
