شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بەشداری لە كۆنفرانسی دۆزی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ دەكەن

لە سەر بانگهێشتی فەرمی پەیمانگای لێكۆڵینەوەی ستراتیژی عێراقی لە بەیروت، شاندێكی پارتی دیموكرایەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی (هێمن هەورامی) ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی بەشداریان لە كۆنفرانسی (بەرێوەبردنی هەمەجۆرییەكان، كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراستی نوێ دەكەن).
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لەو كۆنفرانسەدا بوختەیەكی لەسەر سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لە روانگەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئامادە بوان باس كرد، هەر لە میانەی ئەو كۆنفرانسە كە كەسانی شارەزار و پسپۆرانی كورد لە پارچەكانی كوردستان و بیانی ولاتانی جیا جیا بەشداریان تێدا كرد، شاندی پارتی چەندین گفتۆگۆی لەسەر دۆخی باكوری كوردستان كرد، هەروەها پرسی كورد لە سوریا و ئیران تەوەرەی سەرەكی ئەو كۆنفرانسە بوون.
جێ باسە پەیمانگای لێكۆڵینەوەی ستراتیژی عێراقی لە ساڵی 1993 لە لەندەن بەناوی منبەری رۆشنبیری (Cultural Forum) لەسەر دەستی چەند پسپۆر و شارەزایی بەریتانی و عێراقی دامەزرا، بەمەبەستی سازكردنی كۆر و كۆنفرانس لە سەر قەیرانی عێراق، و لە دوای ساڵی 2003 بوو بە پەیمانگایەكی تایبەت بە ناوی پەیمانگای لێكولینەوەی ستراتیژی، و بارەگاكەشی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گواسترایەوە بۆ بەیروتی پایتەختی لوبنان.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
