٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

پارتی یەكگرتووی روسیای فەرمانرەوا رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستانی و سەرۆك بارزانی بە گرنگی هەڵدەسەنگێنێ

سەرچاوە: KDP.info

لە میانەی سەردانی شاندی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ وڵاتی روسیا چەندین كۆبوونەوەو دیداری گرنگی بەمەبەستی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا و هەماهەنگی زیاتر لە نێوانیان ئەنجام دا.

لە 19-11-2013 لە بارەگای سەرەكی پارتی یەكگرتووی روسیای فەرمانرەوا لە شاری مۆسكۆ، د.ئەندرێ كلیموڤ ئەندامی سەركردایەتی، جێگری سەروكی لێژنەی پەیوەندییەكانی نێودەوڵەتی پەرلەمان (دوما)ی روسیا، و بە ئامادە بوونی بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی یەكگرتووی روسیا كونستانتین پیتروچینكو، پێشوازیان لە شاندی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە، و ئەندامیەتی بەرپرسی دیسكی ئاسیا عەبدوئەلسەلام عەبدولا وە نوینەری پارتی دیموكراتی كوردستان لە روسیا د. خوشەوی مەلائیبراهیم .

باسی چونیەتی هەماهەنگی كاروباری سیاسی وە ئالوگوری شاندی لە نیوان هەردو پارتدا وە چونیەتی رێكخستنی هاوكاری دولایەنە و هەروەها دارشتنی ئالیەتی هاوكاری و ئالوگوری لە نیوان ریكخراوە جەماوەرییەكانی هەردو ئەو پارتەیەدا كرا . بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی باسی لە دوایین گۆرانكاریەكانی ئەم دوایەی كوردستان و هەلبژاردنەكانی پەرلەمان و پێگەی پارتی، بەشیوەیكی گشتی كرد

روداوەكانی ناوچەكە بەتایبەتی سوریا و باكوری كوردستان و عیراق تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو كە بەرێز هەورامی جەختی لەسەر هەلویستی ئاشتیخوازانەی كورد و سەركردایەتی كوردستان كرد، و ئاماژەی بە هەولەكانی سەرۆك بارزانی لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و سەردانە مێژوویەكەی بۆ دیاربەكر (ئەمەد) كرد هەروەها باسی دوایین هەوڵەكانی پێكهێنانی كابینەی نوێیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد .

 بەریز كلیموڤ ئەندرێ بە ناوی پارتی یەكگرتووی روسیا رولی پارتی دیموكراتی كوردستانی بەسەروكایەتی بەریز مەسعود بارزانی بە گرنگ هەلسەنگاند و ئامادەیی خویان بۆ پتەو كردن و بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لەگەل پارتی و كوردستان و حكومەتی هەریمی دەربری، هەر لەو دانیشتنەدا داوا لە پارتی دیموكراتی كوردستان كرا بۆ بەشداریكردن لە كوربەندە سیاسیەكان، كە بە بەشداری پارتی یەكگرتووی روسیای فیدرال و پارتەكانی تری جیهانی بەرێوە دەچن بكەن .

 

 

هەر لە درێژەی چالاكییەكانی شاندنی مەكتەبی پەیوەندییەكانی پارتی بۆ شاری مۆسكۆ بەمەبەستی ئاگاداری لە رەوشی قوتابیانی كورد لەو شارە، بە دەستپێشخەری شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و بە بەشداری نوینەری حكومەتی هەریمی كوردستان لە روسیا بورهان شێخ جەنگی ئیوارە خوانێك بو قوتابیانی شاری موسكو رێكخرا. بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لە وتەیەك هیوای سەركەوتنی بۆ ئەو قوتابیانە خواست و ئاماژەی بە رۆڵی ئەوەان دا و هیوای خواست لە داهاتودا بتوانن ببنە بسپوری شارەزا، دواتر قوتابیان جەندین راو بۆ چوونیان لەمەر گرفت و كێشەكانیان لەگەڵ وەزارەتی خۆێندنی باڵا خستە روو، هەروەها خوشخالی خویان بۆ ئەو دیدارە دەربری. 

لە لایەكی دیكەوە شاندی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە لایەن بەرپرسی بەشی رۆژهەڵاتی ناوەراست وباكوری ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا فالیریان شوفایف، بە ئامادە بوونی بەرپرسی دۆسیەی عێراق و ئوردن پێشوازی لێكرا.

بەپرسی پەیوەندییەكانی پارتی باسی لەدوا بارودۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەكە كرد، بەتایبەتی قەیرانی سوریا و ئاوەرەكانی ئەو وڵاتە بۆ كوردستان كە پێویستیان بە هاوكاری مرۆییە، سەردانە مێژوویەكەی سەرۆك بارزانی بۆ دیاربەكر و پشتگیری لە پرۆسەی ئاشتی لە لایەن بەرێز هەورامی باسی لێوە كرا.

بەرپرسی رۆژهەڵات ناوەراست و باكوری ئەفریقیا خۆشحاڵی بۆ ئەم دیدارە دەربری و ئاماژەی بە هەڵوێستی سیاسی سەركردایەتی كوردستان و ئەزموونی دیموكراسی كوردستان كرد.

هەر لە درێژەی سەردانی شاندی پارتی بۆ مۆسكو، لە لایەن جێگری بەرپرسی ئینستۆتی رۆژهەڵات پێشوازی لێكرا و لە دیدارێك باس لە پەیوەندی زانستی نێوان هەردوو لا درا.

هەروەها باڵوێزی عێراقی فیدراڵ لە مۆسكۆ پێشوازی لە شاندی پارتی كرد.

لە 22/11/2013 شاندی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لە تەلاری پەرلەمانی روسیا بە گەرمی لە لایەن د. ئەلیكساندەر رۆمانۆڤیچ ئەندامی سەركردایەتی پارتی عەدالەی روسی ئەندامی دوما و جێگری سەرۆكی لێژنەی سیاسی دەرەوەی دوما، گوسیلتوڤ بۆریس بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی عەدالە.

لەو دیدارە شاندی پارتی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدار و پێشوازیە دەربری، و تیشكی خستە سەر دوا گۆرانكاریەكی سەر گۆرەپانی سیاسی كوردستان و ناوچەكە، هەروەها باس لە گرنگی و بایەخ دان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لا كرا.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار