روونکردنەوەیەک لە مەکتەبى هەلبژاردنى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە.

مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی دوو: لە هەڵبژاردنی 2013لەسەنتەری شاری هەولێر 14% دەنگیپارتی زیادی کردووە لە گۆڤاری لڤین ژمارە(250) لە 10/11/2013 هەردوورۆژنامەنووس سەرتیپ قشقەی و ئیبراهیم علی راپۆرتێکیان لە سەر هەڵبژاردنیپارێزگاکان و بە تایبەتی دۆخی شاری هەولێر بڵاوکردۆتەوە. لەم راپۆرتەداباسی چەند سیناریۆیەک و باڵ باڵێنی نێو پارتی و کەمی دەنگەکانی پارتی لەهەڵبژاردنیپەرلەمانی کوردستان دەکەن. پێ دەچێت لەم راپۆرتەدا ئەم بەرێزانە هەوڵیاندابێت پەنا بۆ زۆر شتی بێ بنەما ببەن و بۆ ئەوەی مەرایی بۆ خەڵکانێک بکەنیان دڵی کەسانێک رازی بکەن، چونکە ئەمە جاری یەکەم نییە بەتایبەتی کاکسەرتیپ قشقەی بابەتی لەم جۆرەی بێ بنەما لە گۆڤار و رۆژنامەکان دەنوسی وئەو بەرێزە کە لە هاوڵاتیش بوو، جێ بەجێ کاری پەیام و بەرنامەی خەڵکێکی تربووە بۆ نوسینی ئەم جۆرە بابەتە بێ بنەمایانە.
بۆیە بە پێویستمانزانی بەو چەند خاڵە رای گشتی لێ ئاگادار دەکەینەوە:- 1 – پارتی دیموکراتیکوردستان خاوەنی مێژوویەکی درێژی خەبات وتێکۆشانی رێبازی بارزانی یە و یەکێکە لەو حزبانەی کە رێباز و سەرۆکەکەیرەمزی یەکگرتوویی ئەو حزبەیە، بۆیە ئەو باڵ باڵێنەی ئەو بەرێزانە و خەڵکێکیتر هەوڵ دەدەن خۆیان پێ دڵ خۆش بکەن خەونەوخەیاڵە. 2 – پارتی ئەوەندەحزبێکی بێ ئەزموون و بێ بەرنامە نیبە لە ئێستا و لە ئایندە کە لە دیاریکردنی کاندید و بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی بترسێت و رەمەکی بێت لە دانانیپلان و بەرنامەی هەڵبژاردن. 3- لە کۆتایی راپۆرتەکەی ئەو بەرێزانە، باسلەوە دەکەن گوایە دەنگەکانی پارتی لە هەولێر کەمی کردووە و لە بەرامبەریشدەنگی لایەنەکانی دیکە زیادی کردووە، ئێمە بەکاک سەرتیپ رادەگەینین، ئەو بەرێزانەی کە خەون بە پاشەکەشی پارتی لەهەولێر دەبینن پشت راستیان دەکەینەوە کە، پارتی و رێبازی بارزانی مادام پشتئەستورە بە خەڵکی هەولێری خۆشەویست و نیشتمانپەروەر و پارتی و بارزانی.
بۆیەدانیشتوانەکەی دەنگ بە ئارامی و ئاوەدانکردنەوە و بەردەوامی کار و کاسبی وئایندەیەکی گەشی بۆ وڵات و شارەکەی دەدەن، بۆ زانینی ئەو بەرێزانە و رایگشتی کوردستان و شاری هەولێریش، لەسەنتەری شاری هەولێر دەنگی زیادی کردووە،نەک کەمی کردبێت بەپێی ئاماری دەزگای هەڵبژاردنی پارتیمان کە دوای بەفەرمی راگەیاندنیئەنجامەکانی کۆمسیۆن دەنگی پارتی لە سەرتاسەری کوردستان زیادی کردووە. لەسەنتەری شاری هەولێر 14% دەنگی پارتی زیادی کردووە و بەرامبەر ئەوەشهەموو لایەنەکان دەنگیان لە هەڵبژاردنی 2013 بە بەراوورد لە گەڵ هەڵبژاردنی2010 نزیکەی 20% کەمی کردووە. ئەمەش مایەی سوپاسی زۆرە بۆ خەڵکی هەولێریخۆشەویست بۆ متمانە دانیان بە رێبازی پارتی و بارزانی. بۆیە ئەم هەوڵەیناحەزان بۆ چەواشکردن و دروستکردنی سیناریۆی جیاواز سەرکەوتن و شکۆی پارتی ورێبازی بارزانی لە شاری هەولێر بە نادیدە ناکرێت و بەری رۆژیش بە بێژینگناگیرێت. جارێکی دیکە رێز و خۆشەویستیمان بۆخەڵکی دلسۆز و نیشتمان پەروەری شاری هەولێر دەنێرین.
مەکتەبی هەڵبژاردنی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان




