سەرچاوەیەک : پارتی به‌شداری له کۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارته دیموکراتییه‌کانی جیهان ده‌کات
هەنگاریا - تایبەت بە KDP.info/ بەپێی ئەو زانیاریانە سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکرات کوردستان بە kdp.infoراگەیاندووە، شاندێکی پارتی بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی پارتە دیموکراتەکانی جیهانیان کرد.
هەمان سەرچاوە لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە KDP.infoراگەیاند: شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌شداری له کۆنفرانسی ساڵانه‌ی پارته دیموکراسییه جیهانییه‌کانی کرد، که له بودابستی پایته‌ختی هه‌نگاریه ئه‌نجام درا و هەر لەم چواچێوەیەدا چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تریشیان ئه‌نجام دا.
له یه‌که‌م دیدار و چاوپێکه‌وتن له ته‌لاری په‌رله‌مانی هه‌نگاری له گه‌ڵ شاندی په‌یوه‌ندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی (FIDESZ) فه‌رمان ره‌وا که هه‌ریه‌ک له گۆبار دۆبز به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه و لاندیک دانیال ئه‌ندام مه‌کته‌ب ئاماده‌ی بوون. هه‌ردوو لا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی په‌یوه‌ندییه‌کان و بایه‌خ پێدانی ده‌ربڕی، له‌و دیداره چه‌ندین بابه‌تی گرنگ به بایه‌خه‌وه را و بۆ چوونی له‌سه‌ر ئاڵ‌و گۆڕکرا، شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان داوای له حزبی فه‌رمان ره‌وا کرد هه‌وڵ بده‌ن بۆ به فه‌رمی ناساندنی کاره‌ساتی ئه‌نفال وه‌ک جینوساید،
هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕکردنی شاندی نێوان هه‌ردوو لا و هه‌روەها شاندی په‌رله‌مان و کردنه‌وه‌ی کۆنسلخانه‌ی هه‌نگاریا له کوردستان، سەرباری ئاڵوگۆڕکردنی شاندی شاره‌زا له بواری هه‌ڵبژاردن و قوتابی و لاوان و ئافره‌تان.
له لایه‌کی دیکه‌وه شاندی پ د ک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاری له لایه‌ن پیتر وینده‌ر مینته‌ل جێگری وه‌زیری دەره‌وه و دکتور تیبۆر سزه‌تیمری باڵوێزی هه‌نگاریا له عێراق و باڵوێز ئیستڤان زابۆ به‌رپرسی ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه پێشوازی لێ‌کرا و وێرای به‌خێرهێنان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ده‌ستیهێنا، هه‌روه‌ها هاوخه‌می ده‌ربڕی بۆ کاره تیرۆریسته‌که‌ی ئه‌م دواییه، له‌و دیداره چه‌ندین بابه‌تی گرنگ باسی لێوه‌کرا ره‌وشی په‌ناهه‌نده‌کانی رۆژئاوای کوردستان و هاوکاری کردنیان و قه‌یرانی سوریا باسکرا. جێی ئاماژەیە
شاندی پارتی داوای له به‌رپرسانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاری کرد بۆ کردنه‌وه‌ی کونسخانه له هه‌ولێر، هه‌روه‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی بۆ چوونی پارتی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌مڕۆی هه‌رێم و ناوچه‌که خسته روو.
جێی ئاماژە شاندەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پێکهاتبوو لە هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و شێرکۆ حه‌بیب ئه‌ندام مه‌کته‌ب.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
