٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان تاکە نوێنەری حزبی کوردییە بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەستەنبۆل دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ئەستەنبۆل - تایبەت بە  KDP.info/  سەرچاوەیەک لە ئەستەنبۆل تایبەت بۆ  kdp.infoرایگەیاند کە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان تاکە شاندی کوردییە لەم کۆنفرانسە جیهانییە بەشدارە و گەلێک باسی گرینگی تایبەت بە رۆژهەڵات و کێشەی کوردی تێدا باس دەکرێت. جێ گوتنە شاندێكی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی كە پێكهاتبوو لە هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و نوری فاخر و عومەر میرانی ئەندامەکانی مەكتەب، بەشداری لە كۆبوونەوەی ئەستمبۆل كرد، كە سەرۆك كۆماری توركیا عەبدوللا گول و چەندین شارەزا و پسپۆر لە ئەوروپا و ئەمەریكا و رۆژهەڵات لەم کۆنفرانسە بەشداری تێدا دەکەن.  

جێی باسە ئەم کۆنفرانسە سێ رۆژ دەخایەنێت و لە ماوەیەدا رەوشی ناوچەكە بەتایبەتی قەیرانی سوریا و میسر و پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئیران و پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و رۆڵی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و پرۆسەی دیموكراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست تاوتۆی دەكەن.

سەرچاوەیەک بە   KDP.infoی راگەیاند:  شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان  تاكە شاندی حزبی كوردییە بەشداری ئەو كۆبوونەوەی كردووە، هەر لە میانی کۆنفرانسەکە شاندەکەی پارتی  چەندین كۆبوونەوەی لە گەڵ ژمارەیەک شاندی بەشدار بوو ئەنجام دا، كە رۆڵی هەرێمی كوردستانیان بە بەرز نرخاند لە هاوكێشەكانی ناوچەكە.

هەواڵی پەیوەندیدار