٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

لە كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی (پ د ك) كونسلی گشتی بەریتانیا كارە تیرۆریستەكەی هەولێر ریسوا و محكوم دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە 30/9 پێشوازی كرد لە هیو ئیفانز كۆنسلی گشتی بەریتانی لە كوردستان.

لەو دیدارە دا كە ژمارەیەك ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە ئامادەی بوون، كونسلی گشتی بەریتانیا بە توندی ئەو كردەوە تیرۆریستیەی رۆژی 29/9 لە هەولێری پایتەخت رووی دا ریسوا و محكوم كرد و بەناوی حكومەتی بەریتانیا هاوخەم و هاوسۆزی نیشان دا و ئامادەی دەربری بۆ هەموو هاوكاریەكی پێویست.

ئاكامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەورێكی دیكە بوو باس و رای لەسەر ئاڵوگۆر كرا.

كونسلی گشتی بەریتانیا پبرۆزبای پێشكەش كرد بەبۆنەی سەركەوتنی پرۆسەكە كە بەشێوازێكی دیموكراسی بەرێوە چوو، هەروەها پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد بۆ وەدەست هێنانی زۆرینەی دەنگەكان، ئەوەشی خستە روو كە سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە بەم شێوازە دیموكراسیە لەو باردۆخە سەقامگیری و تەبابەی كە كوردستان بە خۆیەوە دەبینێ دەبێتە هۆكاری زیاتر پاڵپشتی كۆمەلگای نێودەوڵەتی بۆ ئەزموونی دیموكراسی كوردستان.

هێمن هەورامی وێرای بەخێرهێنانی كونسلی كشتی بەریتانیا بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستان سوپاسی بەرێز ئیفانز ی كرد بۆ هەڵوێست و بۆ چوونەكانی، هەروەها ئەوشی خستە روو كە ئارامی و سەقامگیری كوردستان بەم جۆرە كردوە تیرۆریستیانە ناشلەژێت و میللەتی كوردستان بەردەوام دەبێت لە بەرەپێش چوونی پرۆسەی دیموكراسی و تەبایی و پێكەوە ژیان، و ئەم راستیانەش هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان خستییە روو.

هەواڵی پەیوەندیدار