كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا پیرۆزبایی سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە پ د ك و خەڵكی كوردستان دەكات
بە مەبەستی تاوتوێ كردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان كە لە 21/9/2013 بەرێوە چوو، (گارمێلۆ نیگارا)ی كونسوڵی گشتی ئیتاڵیا لە گەڵ (هێمن هەورامی) بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پ د ك كۆبوویەوە. بەناوی حكومەتی ئیتاڵیاوە، پیرۆزبایی گەرمی خۆی راگەیاند بۆ سەركەوتنی كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان كە لە كەشێكی ئازادنەی دیموكراسانەدا بەرێوە چوو . بە بەشداری 73%ی خەڵكی كوردستان و كێبەركێی زیاتر لە (30) كیانی سیاسی، بەلای حكومەتی ئیتاڵیا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە ئاماژەی گرنگی بەهێزی پایەكانی دیموكراسیەت و بەشداری سیاسی چالاكانەی هاوڵاتیانی كوردستان دانرا . لە لای خۆیەوە، (هێمن هەورامی) بەناوی پ د ك سوپاسی گەرمی خۆی ئاڕاستەی حكومەتی ئیتاڵیا و ئەو (385) چاودێرە نێودەوڵەتیە كرد كە لە هەڵبژاردنەكانی 21/9 لە نزیكەوە ئاگاداری چۆنیەتی بەرێوە چوونی سەركەوتوانەی پرۆسەكە بوون.
جەخت لە وەش كرایەوە كە بۆ (پ د ك ) راستە براوەی یەكەمی پرۆسەكەیە و زۆرترین كورسی بە دەست هێناوە، بەڵام سەركەوتنی خەڵكی كوردستان و كۆی پرۆسەی هەڵبژاردن، بە سەركەوتنی زیاتری خۆی دەزانێت، چونكە بەشانازییەوە سەرۆك مەسعود بارزانی و پ د ك دامەزرێنەر و زامنی دیموكراس و ئازادی و هەڵبژاردنەكانی كوردستانن.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
