٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی پێشوازی كرد لە جێگری سەرۆكی گروپی پارتە لیبرال دیموكراسیەكان لە پەرلەمانی ئەوروپی

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ 24 ئەیلول هێمن هەورامی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە پێشوازی لە نیكۆلۆ رینال دی ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا و جێگری سەرۆكی گروپی پارتە لیبرال دیموكراتەكان لە پەرلەمانی ئەوروپی كرد           

لەو دیدارە كە نوێنەری حكومەتی هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا ئامادەی بوو، بەرێز رینال دی پیرۆزبای بەبۆنەی سەركەووتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و بەدەست هێنانی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆرینەی دەنگ كرد، ئەوەشی خستە روو كە مەبەستی لەم سەردانە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی ئەوروپا و كوردستانە، ئاماژەی بە سەقامگیری و هێوری بارودۆخی كوردستان و جیاوازی لەگەلأ ناوچەكانی دیكەی عێراق كرد.

لەلای خۆیەوە بەپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی تشكی خستە سەر دوا بارودۆخی كوردستان بەتایبەتی و ناوچەكە بەكشتی، ئاماژەی بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كرد، كە میللەتی كوردستان بە ئازادانە نوێنەری خۆیان بۆ خولی نوێی پەرلەمان دەست نیشان كرد، هەروەها ئەوەشی خستە روو كە پرۆسەكە بە شێوازێكی دیموكراسیانە و ئارامی بەرێوە چوو.

پەیوەندی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكە بوو كە باسی لێوەكرا، و جەخت لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان بە گوێرەی دەستوری عێراق كرا.

قەیرانی سوریا را و بۆ چوونی لەسەر ئاڵو گۆر كرا، ئاماژە بەو پەناهەندانە كران كە رویان لە هەرێمی كوردستان كرد، و چونیەتی دابین كردنی پێداویستە خزمەتگوزارییەكان بۆیان لە لایەن حكومەتی هەرێم و خەلكی كوردستان.

هەروەها باس لە پەیوەندییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبە و لایەنە سیاسیە جیهانییەكان كرا.

جێی ئاماژەیە گروپی لیبراڵ دیموكراسییەكان سێیەمین گەورەترین گروپە لە پەرلەمانی ئەوروپی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار