عه‌لى حوسێن: داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به گروتینێكى زۆره‌وه به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بكه‌ن وسه‌ركه‌وتنى مێژوویى تۆمار بكه‌ن

هه‌ولێر- KDP.info/ سه‌رله به‌یانى ئه‌مرۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى بنكه‌كانى ده‌نگاندان به‌رووى هاووڵاتیان له شارى هه‌ولێر، عه‌لى حوسێن به‌رپرسى لقى دوو هاورێ له‌گه‌ڵ خێزان و خانه‌واده‌كه‌ى له بنكه‌ى ئاماده‌یى بیشه‌سازى له‌شارى هه‌ولێر ده‌نگیاندا، پاشان له وته‌یه‌كدا بۆ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن دواى ئه‌وه‌ى خۆشحاڵى ده‌ربرى بۆ ئه‌و كه‌ش و هه‌وا ئازاده‌و قه‌ڵه‌باڵغى بنكه‌كانى ده‌نگدان له شارى هه‌ولێر، هاوكات داواى له هاوڵاتیان كرد به‌شدارى كارایان هه‌بێت و به‌گڕوتینێكى زۆره‌وه به‌شدارى له‌م پرۆسه‌یه‌دا بكه‌ن و ئه‌و لیست و نوێنه‌ره هه‌لبژێرین كه داكۆكیكاره له مافه‌كانیان و ده‌توانێت له چوار ساڵى داهاتوو خزمه‌تیان پێشكه‌ش بكات و به‌م به‌شداریه‌شتان ده‌توانن سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى مێژوویى تۆمار بكه‌ن.




