حكومه‌تی كه‌نه‌دا نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی له هه‌رێم ده‌كاته‌وه
هه‌ولێر - KDP.info/ ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16-9-2013 ، د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان، پێشوازی له خاتوو ستێفن دوبامی جێگری باڵوێزی كه‌نه‌دا له به‌غدا، كرد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه د.كه‌مال كه‌ركوكی وێڕای به‌خێرهێنانی، كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخ و ره‌وشی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌تایبه‌تی خۆئاماده‌كردن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، باس كرد.
لای خۆیه‌وه خاتوو ستێفن دوبامی، ئارامی و سه‌قامگیری كوردستانی به‌رز نرخاند و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی كرد كه حكومه‌تی كه‌نه‌دا بڕیاریداوه نووسینگه‌یه‌ك له هه‌ولێری پایته‌خت بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش له دوای كاركردنی كۆمپانیا كه‌نه‌دییه‌كان له كوردستان دێت، كه كوردستانیان به‌شوێنێكی ئارام ناساندووه.
له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ كرا. جێگری باڵوێزی كه‌نه‌دا له عێراق، ئاماده‌یی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ پشتگیریكردن له دانوستاندنه‌كانی هه‌ردوولا.
هه‌روه‌ها باس له دواگۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه به‌تێروته‌سه‌لی خرایه به‌رباس.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
