عه‌لی حسێن به‌رپرسی لقی دوو له‌گه‌ڵ ڕاوێژکاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و که‌سایه‌تیه‌کانی شاری هه‌ولێر کۆبویه‌وه

هه‌ولێر - KDP.info/ به مەبەستى هۆشیارى کردنه‌وه‌ی زیاتری هاولاتیان و جەماوەرى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی دەنگدان و هەماهەنگى و کارى هاوبەش بۆ سەرخستنى لیستى ژمارە 110 ى پارتى، لە شارى هەولێر عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو لەگەل ژمارەیەک لە راوێژکاران و ئه‌ندامانی ئەنجومەنى پارێَزگاو ژمارەك لە کەسایەتى سیاسى ئیدارى و پەرلەمانتار کۆبۆوە. لە کۆبوونەوەکەدا جه‌خت لە هەماهەنگى و کارکردنى هەموو لایەك کرایه‌وه بۆ کۆکردنەوەى زۆرترین ژماره‌ی دەنگ بۆ لیستى پارتى و کاندیدەکانى لە شارى هەولێر، هەروەها تەئکید لە پاراستنى دەستکەوتەکانى ئەمرۆ و فەراهەم بوونى ئایندەیەکى گەش بۆ زیاتر پێشکەوتن و ئاوەدانکردنەوەو خزمەتکردنى زیاترى خەلک و پاراستنى ئەم کەشە ئارامەى شارى هەولێر کرایەوە .




