قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆی سۆران خه‌ڵات كران

سۆران - KDP.info/ ئه‌مرۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سۆران له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونى دكتۆر عه‌لى ته‌ته‌ر به‌رپرسى لقى10و سه‌رۆكى زانكۆى سۆران و مامۆستایانى زانكۆ‌و كه‌س و كارى قوتابیان له هۆڵی سه‌نته‌ری زمانی زانكۆی سۆران (CLAD) 45 قوتابیه یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی به‌ش و فاكه‌ڵتییه‌كانی خه‌ڵات كران.
له رێوڕه‌سمێكدا ژماره‌یه‌كی زۆری مامۆستا‌و قوتابی و ده‌رچووی زانكۆ‌و رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌رپرسی كارگێڕی و حكومی ناوچه‌كه به‌شداربوون. له ده‌ستپێكى مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانكۆی سۆران له وته‌یه‌كه‌یدا پیرۆزبای خۆى ئاراسته‌ى سه‌ركه‌وتوان كرد‌و له وته‌كه‌یدا گوتى: "ده‌توانن رۆڵێكی ئێجگار گه‌وره ببینن له به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه‌و وه‌ك هه‌ر له كۆنه‌وه زانكۆكان شوێنگه‌یه‌كی پێشه‌نگیان له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بووه، ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌تان لێده‌كه‌ین كاری گه‌ری خۆتان هه‌بێت له بوواره جیاجیاكاندا، زانكۆ سه‌نته‌رێكی گرنگی تیشكدانه‌وه‌ی گشت نوێییه‌كه له دونیای فیكر‌و زانست و زانیاری‌دا، هه‌ر زانكۆش بووه پێشه‌نگی بڕیار‌و گۆڕانكاری و چاكسازییه‌كان بووه". ئه‌وه‌شی رایگه‌یاند كه ده‌رچووه یه‌كه‌م و دووه‌م و سێهه‌مه‌كان، له به‌ده‌ست هێنان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌م ئامانجه پیرۆزه‌ی زانكۆی سۆرانن، ده‌بنه به‌بایه‌خی زۆری زانكۆی سۆران، هیوادارم هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه بتوانین خه‌ونه‌كان به‌دی بهێنین.
دوا به‌دوای ئه‌مه‌ش، قوتابیه یه‌كه‌مه‌كان له لایه‌ن سه‌رۆكی زانكۆ و ئامادده‌بوان و نوێنه‌رانی ناوه‌ندو دامه‌زراوه حكومی و حزبیه‌كانی ناوچه‌كه، خه‌ڵات به‌سر قوتابیه یه‌كه‌مه‌كاندا دابه‌شكرا، كه له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌ن و كه‌سێكى حكومه‌ت و ناوچه‌كه دابین كرابوون.




