٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

ئاهەنگێكی جەماوەری لە مێرگەسۆر بۆ سەرخستنی لیستی 110

سەرچاوە: KDP.info

مێرگەسۆر-KDP.info/ بە ئامادەبوونی بەرێزان سیداد بارزانی وەك نوێنەری جەنابی سەرۆك و بەرێزان سیروان بارزانی و شێخ عەبدولموهەیمەن بارزانی و عومەر عوسمان و ژمارەیەكی زۆری جەماوەری دەڤەرەكەو خانەوادەی شەهیدان و كەسایەتی و مامۆستایانی ناوچەو كاندیدەكانی ناوچەكە، ئاهەنگێكی بۆ سەرخستنی لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرێوەچوو.

سەرەتای ئاهەنگەكە لەلایەن دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی10 وتاری بەخێرهاتن و كردنەوەی ئاهەنگە كرایەوە، پاشان لەلایەن بەرێز سیداد بارزانی وتاری تایبەت پێشكەش كراو بەرخودانی و قوربانی دانی پارتی دیموكراتی كوردستان شی كرایەو خۆراگری خەڵكی ناوچەكە بەرزی نرخاند. دواتر یەكەیەكی كاندیدەكانی ناوچەكە هاتنە سەر سەكۆی مەسرەح و بەلێنی خۆشگوزەرانی و ئاشتی و تەبایی و بەرەو پێش بردنێكی مۆدیچرنیان بۆ حمومەتی هەرێم داناو هەرلەو ئاهەنگەدا جەماوەری ناوچەكە بەیەك دەنگ پشتیوانی خۆیان دووپات كردەوە بۆ لیستی 110و كاندەدە تەرخان كراوەكانی ناوچەكە. لە كۆتایی ئاهەنگەكەدا هەریەك لە هونەر مەند سەعید گاباری و حازم بندیانی بە شایی هەڵپەركێ ئاهەنگەكە دەولەمەند كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار