٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری سنوری ناوچه‌ی ئاڵا کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ئه‌نجامدا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر - KDP.info/ بۆ ناساندن و خستنە رووى بەرنامەى لیستى ژمارە 110 ى پارتى دیموکراتى کوردستان عەلى حسین بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى کاندیدان لە لێژنەى ناوچەى ئالا سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى فراوانى جەماوەرى سنورەکەى کرد، لە کۆبونەوەیەکدا دوایى ئاماژەدان بە بەرنامەو کارى داهاتوى لیستى پارتى، پاشان رۆشنایى خستە سەر دەستپێکى قۆناغێکى تازەى هەلبژاردنەکان وچۆنیەتى خۆئامادەکردن و هەنگاونان و بۆ سەرکەوتنى ئەم پرۆسە نەتەوەیی و دیموکراسیە لە هەرێمى کوردستان ، هەروەها بەرپرسى لق رۆلى خەڵکى هەولێر و کادیران و جەماوەرى پارتى لە پالپشتى وپاراستنى ئەم ئەزمونەو سەرکەوتنى پرۆسەى سیاسى و هەلبژاردن و سەرخستنى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان و کاندیدان بۆ پەرلەمان

هەواڵی پەیوەندیدار