به‌ئاماده‌بوونی مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، لقی 2 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری رێكخست

بۆ ناساندن و خستنە رووى بەرنامەى لیستى ژمارە 110 ى پارتى دیموکراتى کوردستان بە ئامادەبوونى مەحمود محه‌مەد ئەندامى مەکتەبى سیاسى و عه‌لی حوسێن بەرپرسى لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان و کارگێرانى لق و کاندیدانى پەرلەمان دکتۆر مەتحەت محه‌مه‌د و ئومێد خۆشناو، لێژنەى ناوچەى راپەرین کۆبوونەوەیەکى فراوانى جەماوەرى رێکخست، کە تێدا مەحمود محه‌مەد ئەندامى مەکتەبى سیاسى و عەلى حوسێن بەرپرسى لقی 2 و ئومێد خۆشناو کاندیدى ژمارە 22 پارتى بۆ پەرلەمان بەرنامەوکارى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستانیان لە پێناو خزمەتکردنى چین و توێژجیاجیاکان خستە روو و دا‌واشیان لە جەماوەر کرد لە رۆژى 21/9/ دەنگى خۆیان و خانەوادەکانیان هۆشیارانە بەلیستى 110ى پارتى و کاندیدانى لیستەکە بدەن




