د.كه‌مال كه‌ركوكی له دوو دیداری جیادا له‌گه‌ڵ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و جێگری باڵوێزی سوید كۆبووه‌وه

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12-9-2013، د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له جۆرج بۆستن جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق شاندێكی یاوه‌ری و جێگری باڵوێزی سوێد له عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی، تیشكی خسته سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له 21-9 به كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگی به هێزبوونی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان دانا، هه‌ڵوێستی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی بۆ جێگری نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونكرده‌وه، كه جه‌خت كردنه‌وه بوو له‌سه‌ر به ئارامی هێشتنه‌وه‌ی دۆخی هه‌رێم له رۆژانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و له ئه‌گه‌ری بوونی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك هه‌ر لایه‌ك ته‌نیا رێگا بۆی، په‌نابردنه بۆ دادگا، نه‌وه‌ك رێوشوێنی تر.
هاوكات د.كه‌مال كه‌ركوكی، جه‌ختی كرده‌وه و داوای كرد كه تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و داوا له سه‌رجه‌م وڵاتانی دیموكراسیش ده‌كه‌ین كه چاودێرانی خۆیان بنێرن، بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 21-9-2013، چونكه ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد ده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ دواخستنی هیچ هه‌ڵبژاردنێك نه‌بووین، هه‌میشه سووربووین كه ده‌بێ له‌كاتی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت.
لای خۆیه‌وه جۆرج بۆستن جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، خۆشحاڵی خۆی به‌دیداره‌كه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوون و پته‌وكردنی دیموكراتی له هه‌رێمی كوردستان و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئێستا هه‌رێمی كوردستان نه‌ك ته‌نیا نموونه‌یه‌كه بۆ عێراق، به‌ڵكو نموونه‌یه‌كه بۆ ناوچه‌كه به‌گشتی، چونكه دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر ئاڵۆزه و به‌ڵام ئێوه به‌رده‌وامن له موماسه‌ره‌كردنی دیموكراسی له رێی هه‌ڵبژاردنه‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نابێ كه‌موكوڕی ته‌كنیكی هه‌ڵبژاردن، ببێته هۆی دواخستنی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، باسی له بارودۆخی كه‌ركوك كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆر ده‌مێكه هه‌ڵبژاردن له‌و شاره نه‌كراوه، ئاستی به‌رزی توندوتیژییه‌كانیش هۆكارێكن بۆ ئه‌نجام نه‌دانی هه‌ڵبژاردن، پێویستی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنیشی له كه‌ركووك به گرنگ زانی.
هاوكات، د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك)، سه‌ره‌ڕای جه‌خت كردنه‌وه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك، چاره‌سه‌ری ریشه‌یی بنه‌بڕكردنی توندوتیژی ئه‌و شاره‌ی گه‌ڕانده‌وه، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی سیاسی كه‌ركوك، ئه‌مه‌ش له رێی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق.
هاوكات هه‌ر دوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر باشتربوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانیش بۆ هۆكارێكی گرنگ زانی، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به ئاشتی و دیالۆگه‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د.كه‌مال كه‌ركوكی، ئاماده‌كارییه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه ئامانجی سه‌ره‌كی به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتییه به وڵاتان و گه‌لانی دراوسێ و دنیا، بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كورد به‌شێكیان پێك دێنێت، به‌رێگای ئاشتی و دایه‌لۆگ و دوور له توندوتیژی، هاوكات جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ پشتیوانیكردنی چاره‌سه‌ری پرسی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه. چونكه ئاشتی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كلایه‌نه نایه‌ته‌دی، پێویسته هه‌موو گه‌لان و وڵاتانی دراوسێی گه‌لی كوردیش هه‌نگاو بهاوێن بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه‌مان.
جۆرج بۆستن، له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه هیواخوازن كۆنگره‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كۆنگره‌كه لای ئه‌وان جێگای بایه‌خی زۆره و خۆشحاڵیشم كه ده‌بینم ئێوه له‌و ناوچه ئاڵۆزه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تردا له‌گه‌ڵ خاتوو جسیكا سڤێر دسترۆم جێگری باڵوێزی سوێد له عێراق و به‌رپرسی مه‌كته‌بی سه‌فاره‌تی سوێد له هه‌ولێر، د.كه‌مال كه‌ركوكی به‌خێرهاتنی شاندی میوانی كرد و كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و خۆئاماده‌كردنه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێشكه‌وتنه ئابوورییه‌كان و ئاوه‌دانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خسته روو.
جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌ستنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌یاندنی په‌یامی گه‌لی كورده له زمانی گه‌لی كورد خۆیه‌وه، چاره‌سه‌ری پرسی كورده له رێی ئاشتی و دایه‌لۆگه‌وه. و كوردیش له رابردوو ئاشتیخواز بووه و له ئێستا و داهاتووش هه‌ر باوه‌ڕی ته‌واوی به ئاشتیی و پێكه‌وه‌ژیانه. هه‌موو وڵاتانی دراوسێ و وڵاته دیموكراتییه‌كانیش بۆ كۆنگره‌كه داوه‌ت ده‌كرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ئارامی و ئاسایش عێراق و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق كرایه‌وه.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
