٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

كەس و كاری شەهیدانی دەڤەری سۆران و بالأەكایەتی سورن بۆ دەرچوونی لیسی 110 بەلیستی یەكەم لە كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info/ لە ژێر چاودێری بەرێز سیداد بارزانی بۆ دروست بوونی ئەو كۆمیتەیەی بانگەشەی هەڵبژاردن لە سۆران، لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا لە هۆلی هەژار موكریانی لقی10 بە ئامادەبوونی كەس و كاری شەهیدانی سۆران و دكتۆر عەلی تەتەر بەرپرسی لقی10و كارگێرو ئەندامانی لقی10، لەلایەن كەس و كاری شەهیدانەوە جەخت لەوە كرایە كە بە دڵ و گیان كار بۆ لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەن و بە ئومێدی ئەوەشن ئەو لیستە بە یەكەم لیستی هەرێم دەربچێ، كەس و كاری شەهیدان لەبەرامبەر ئەوەدا تەنها خوازیارن لیستی 110 ببێتە زیاتر خۆش گوزەرانی خەڵكی كوردستان و زیاتر بایەخ دان بە كەس و كاری شەهیدان و بنبڕكردنی كێشەو گرفتەكانی كوردستان.

هەروەها لە سنوری لیژنەی ناوچەی دیانای پارتی دیموكراتی كوردستان لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی داهاتووی كوردستان ژمارەیەكی زۆری گەنج و لاوی ئەو سنورە كۆبوونەوەو بەلێنی دەنگدانیان بۆ لیستی 110 دەربڕی و بەو هیوایەی سەركەوتنی لیستی 110 لە رۆژی 21ی ئەیلوول لە شەقامەكانی سۆران دەستیان كرد بە شایی و هەڵپەركێ، هەر بەو بۆنەیەوە لاوان خۆبەخشانە تا رۆژی هەڵبژاردن لە هەولی ئەوە دەبن تەواوی پۆستەرەكانی ناوشار بپارێزن و شەقامەكانی سەنتەری قەزای سۆرانیش بە پاكی رابگرن.

لەلایەكی دیكەوە دوای ئەو داواكاریەی بەرێز سیداد بارزانی لە خەڵكی باڵەكایەتی بۆ دەنگدان بە لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەكی زۆری كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و گەنج و ئافرەتانی چۆمان سەردانی لقی 26ی گوڵان لە باڵەكایەتی كرد، لەمبارەیەوە (عەبدولرەحمان مەلا رەسول) بەرپرسی لقی 26ی گولان بە kdp.infoراگەیاند: "هەر لە یەكەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن هاوڵاتیان و لایەنگرانی پارتیمان سەردانی بارەگای لقی 26ی گولان دەكەن، لەگەڵ داواكاری بەرێز سیداد بارزانیش ژمارەیەكی تری زۆری كەسایەتی و چین و توێژەكان سەردانی لقیان كردووەو پشتگیرو بەڵێنی دوپاتكردنەوەیان بۆ لیستی 110 پێڕاگەیاندووین".

هەواڵی پەیوەندیدار