له‌كامپه‌كانی كه‌ورگۆسك و قوشته‌په دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان به‌رده‌وامه‌و هه‌لی كاریش بۆ زیاتر له 500 كه‌س ده‌دۆزێته‌وه
پاش نیشته‌جێكردنی زیاتر له 6000 شه هه‌زار خێزانی په‌ناخواز له كامپی قوشته‌په، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگای كردنه‌وه‌ی ئۆفێسی له‌و كامپه له یه‌كه‌م رۆژی گه‌یشتنی خێزانه ئاواره‌كانه‌وه، به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و دابینكردنی پێداویستی رۆژانه و ناوماڵ بۆیان، له‌ئێستاشدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵده‌دات جگه له‌دابینكردنی پێداویستیه‌كان، ده‌رفه‌تی هه‌لی كاریش بۆ زیاتر له 500 كه‌س ده‌دۆزێته‌وه.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌رێگه‌ی ئۆفێسی كه‌مپی قوشته‌په به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كاره‌كانی چڕكردۆته‌وه له دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان، كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناحیه‌ی قوشته‌په سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كان دابینكراون و رۆژانه‌ش هاوكاری ده‌كرێن. هاوكات ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جگه له دابینكردن و دابه‌شكردنی سێ ژه‌مه‌ی خواردن له كامپه‌كه، له‌چه‌ندین بواری دیكه‌دا هاوكاری خێزانه په‌ناخوازه‌كان ده‌كات، له‌وانه‌ش دابه‌شكردنی 30 كورسی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مئه‌ندامن له‌گه‌ڵ دۆشه‌ك و به‌تانی و بالیف بۆیان، جگه له‌مه‌ش به‌هاوكاری خێرومه‌ندانی دیكه زیاتر له 350 موبه‌ریده دابه‌شكراوه، هه‌روه‌ها جلوبه‌رگ و فه‌رش و دابه‌شكردنی لانك بۆ منداڵ له‌گه‌ڵ دابینكردنی شیر و شوشه‌شیرو حه‌فازه بۆیان، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنی هاوكاری مادی به‌سه‌ر 475 خێزاندا كه بۆ هه‌ر خێزانێك بڕی 140 هه‌زار دیناریان پێدرا، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئاینی و ئه‌وقافی ده‌وروبه‌ر رێكخرابوو.
سه‌باره‌ت به دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی ئاره‌زووی كارن له كۆمپانیا‌و رێكخراوه‌كاندا، چالاك ره‌فیق به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌كامپی قوشته‌په رایگه‌یاندووه: جگه له‌دابینكردنی پێداویستی رۆژانه، هه‌وڵمانداوه هه‌لی كاریشیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، له‌ئێستادا نزیكه‌ی 500 كه‌س كاریان له‌كۆمپانیاو رێكخراوه‌كاندا بۆ دابینكراوه و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین فراوانتری بكه‌ین. جگه له‌مه‌ش، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستاكه سه‌رتاشخانه‌یه‌كمان له‌كامپه‌كه كردۆته‌وه و كه رۆژانه سێ تیم كاری تێدا ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه له كامپی كه‌ورگۆسك به‌هه‌مانشێوه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ڕێگای ئۆفێسێكیه‌وه به‌رده‌وامه له هاوكاریكردن و دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كان به‌سه‌ر په‌ناخوازانی رۆژئاوای كوردستاندا، له‌و میانه‌شدا له هه‌ڵمه‌تێكدا هه‌ڵده‌ستێ به دابه‌شكردنی خواردنی وشك به‌سه‌ر 1000 هه‌زار خێزانی په‌ناخوازدا كه پێكهاتوون له (زه‌یت، مره‌با، ساوار، فاسۆلیا، نیسك، ئارد، شه‌كر، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ)، جگه له‌مه‌ش 100 تانكی ئاو دابه‌ش ده‌كات.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
