٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

به‌رپرسی لقی 2 له‌ گه‌ڵ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان كۆبۆوه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەمەبەستى سەرخستنى لیستى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ هەلبژاردنەکانىپەرلەمانى کوردستان، عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو بەئامادەبوونى کاندیدانىپەرلەمان لە لێژنەى ناوچەى ئاشتى لەگەل خانەوادەى شەهیدا کۆبۆبوە. لەکۆبوونەوەیەکدا بەرپرسى لق هەموو ئەو دەسکەوت و ئازادى و پێشکەوتنانەىئەمڕۆى کوردستان و شارى هەولێرى بۆ خوێنى شەهیدانى کوردستان و خەبات وقوربانیدانى پێشمەرگەو خەڵکى کوردستان گەڕاندەوە، هەروەها بەرپرسى لقتەئکیدى لە نەهج و بەرنامەى ئەمرۆ وئایندەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردەوە، کەهەموو کات بەپەرۆشەوە هەولێداوە کێشەو کەمووکوریى و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى ژیانی خێزانى شەهیدان لەبەرچاوبگرێت و خزمەتى زیاتر پێشکەش بەبنەماڵەکانیان بکات، هەروەها بەرپرسىلق رۆلى بنەماڵەى شەهیدان وخەڵکى هەولێرى لە پالپشتى وپاراستنى ئەمئەزمونەو سەرکەوتنى پرۆسەى سیاسى و دەستنیشانکردنو سەرخستنى کاندیدانىپارتى بۆ پەرلەمان بەبەرزى هەڵسەندگاند

هەواڵی پەیوەندیدار