٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقى دوو بە هاوکارى کۆمپانیاى راین وکۆمپانیاى پلنیۆم هەڵسا بە دابەشکردنى 20 خانوو لە کۆمەلگاى دارەتوى نوێ بەسەر هەژارترین خانەوادەى نێو شارى هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

بۆ خزمەت کردن و باشتر کردنى رەوشى ژیانى خەلکى هەژارو کەمدەرامەت لە شارى هەولێر، ئەمرۆ بەئامادەبونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو وکارگێرانى لق هەریەک لە کانیدانى پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ پەرلەمانى کوردستان ( دکتۆر ئاراس خۆشناو، دکتۆرە رۆژان دزەیى، عبدولستارسادق، زانا عوزێرى، شەنگە هاوار کاکەیى،ئومێد خۆشناو) لقى دوو بە هاوکارى کۆمپانیاى راین وکۆمپانیاى پلنیۆم لە رێورەسمێکدا هەڵسا بەدابەش کردنى ( 20 ) خانوو لە کۆمەلگاى دارەتوى نوێ بەسەر هەژارترین خانەوادەى نێو شارى هەولێر کەلە بارودۆخ و ژیانێکى زۆر سەخت و بێ خانوو دابوون دابەشکرد و ( 10 ) خانووشى بۆ دەخێزانى کەمداهاتى لە شارى هەولێر سەر لەنوێ نۆژەنکردەوە ..... لە رێورەسمێکەدا بەرپرسى لقى دوو لە ووتەیەکدا دواى ئاماژە کردن پرۆسەى هەلژاردنەکان و دەنگدان بەکاندیدانى پارتى و سەرخستنى لیستى ( 110 ) پارتى لە شارى هەولێر، پاشان بەرپرسى لق باسى قۆناغەکانى مێژووى خەباتى پر سەروەرى پارتى دیموکراتى کوردستان بەردەوامى هەول وتێکۆشانەکانى کرد لە پێناو خزمەت کردنى خەلک و پاراستنى ئەزمونى هەرێم و رەوشى دیموکراسى و دەستکەوتەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان، لەم رووەوە بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوە ئەوانەى ئەمرۆ ئەم خانویانەیان بەسەردا دابەشکراوە بەبێ رەچاو کردنى ئینتیماى سیاسى و ئاینى و نەتەوەى کە تێدا تەنها لەبەر هەژارى پێى سودمەند بونە، ئەمەش نەهج بەرنامەى نەگۆرى پارتى دیموکراتى کوردستان و بارزانى نەمر بووە لە پێناو خزمەت کردنى خەلکى کوردستان بەگشتى، بەرپرسى لق هەروەها سوپاسى هاوکارییەکانى پارێزگاى هەولێرى و هەردوو کۆمپانیاى راین و پلینۆمى کرد بۆ دابین کردنى بەشێک لە خانوەکان وخزمەت گوزارییەکان لە نێو خانوەکاندا، هەر لەو رێورەسمەدا بەرپرسى لق جەختى لە بەردەوامى ئەم کارانە کردەوە بۆ باشتر کردنى رەوشى ژیانى خەلک بەتایبەتى خەلکى کەمدەرامەتى شارى هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار