چین و توێژەكانی كوردستان پشتگیری خۆیان بۆ لیستی 110 و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دەكەنەوە

كوردستان - KDP.info/ بە ئامادەبونی هەریەك لە عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و كارگێرانی لق و سالار عوسمان كاندیدی ژمارە 24 لە لیستی 110 پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبونەوەیەك لەگەڵ جەماوەری سنوری ناوچەی ئاشتی بەرێوەچوو. لەو كۆبوونەوەیەدا عەلی حوسێن و سالار عوسمان باسیان لە گرنگی سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدان بە لیستی ژمارە سەد و دە و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دا بۆ مسۆگەركردنی زیاتری دوارۆژی كوردستان و پاراستنی ئاشتی و ئاوەدانی و سەقامگیری چونكە لیستی سەد و دە لیستی هەموو كوردێكە و لیستی ئاشتی و ئاوەدانی و ئازدای و پاراستنی دەستكەوتەكانە . ئامادەبووانیش پشتگیری خۆیان بۆ دەنگدان بە لیستی پارتی ژمارە سەد و دە و كاندیدانی پارتی دووپات كردەوە .
لەلایەكی دیكەوە خەلكی شاری دهۆك بۆ گەرەتیكردنی زیاتر ژیانی خۆشی و شادی خۆیان لە هەموو بوارەكاندا و هەروەها درێژەدان بە ئارامی و سەقامگیری كوردستان، پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ژمارە سەد و دەی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدەكانی ئەو لیستە دووپاتكردەوە.
هەروەها لە زاخۆش هاووڵاتییان پشتگیری و دەنگی خۆیان بۆ لیستی ژمارە سەد و دەی پارتی و كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دەكەنەوە . هاوولاتیانی شاری زاخۆ لەو باوەڕەدان كە تەنها پارتی دیموكراتی كوردستان دەتوانێت سەرجەم داوا رەواكانی گەلی كوردستان بێنێتە دی و هەروەها تاكە سەرچاوەكە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان .
لە لایەدی دیكەشەوە لقی هەژدەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە هاوكاری لیژنەی ناوچەی شیلادزێ و بە ئامادەبوونی چوار كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژمارەیەك لە كەسایەتی و ریش سپیان و چین و توێژە جیاجیاكانی دەڤەرەكە رێورەسمێكی تایبەتی بۆ ناساندنی لیستی ژمارە سەد و دە و كاندیدانی پارتی لە شیلادزێ رێكخستو تێدا كاندیدانی پارتی بەرنامەی خۆیان بۆ خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان خستەڕوو و بۆوە جێگەی خۆشحاڵی هاووڵاتیانی دەڤەرەكەوە و ئەوانیش بەڵینیان دووپاتكردەوە كە دەنگی خۆیان بە لیستی سەد و دەه و كاندیدانی پارتی بدەن.
لە لایەكی دیكەشەوە بۆ زیاتر ناساندنی لیستی ژمارە سەد و دەی پارتی دیموكراتی كوردستان و كاندیدانی پارتی لەو لیستە هەر یەك لە نەجات عەلی بەرپرسی لقی بیست و سێی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەڵمەت عەدنان كاندیدی ژمارە نەوەد و حەوت سەردانی چەند گوند و شوێنێكی ناحیەی قوشتەپەیان كرد و بەرنامەی لیستی سەد و دە و كاری كاندیدانی پارتییان بۆ جەماوەر شیكردەوە . لەو بەسەركردنەوەیەدا بەرپرسی لقی بیست و سێ رۆڵی خەلكی ناوچەكەی بەرز نرخاند كە رۆلێكی كارایان لە پرۆسەی هەلبژاردنەكان هەبووە، هەر بۆیەشە پێویستیان بە دەنگی ئەوان هەیە بۆ دەرچوونی كاندیدانی پارتی بۆ پەرلەمانی كوردستان، دواتر هەڵمەت عەدنان كاندیدی ژمارە نەوەد و حەوت لە لیستی سەد و دە داوای لە سەرجەم چین و توێژەكان كرد بێنە سەر سندوقی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ژمارە سەد و دەی پارتی، و لە ناو لیستەكەش دەنگ بە ژمارە نەوەد و حەوت بدەن، لە كۆتایشدا چین و توێژەكان پشتیوانی خریان بۆ لیستی سەد و دە و لە ناو لیستەكەش بۆ ژمارە نەوەد و حەوت دووپاتكردەوە.




