بەرز راگرتنی یادی 67ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

لەندەن- KDP.info/ لە بەرواری 17-8-2013لێژنەی ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شاری لە ندەن ئاهەنگێکی بەو بۆنەوە ساز کرد، ئاهەنگەکە زیاتر لە سێ کات ژمێری خایاند کە تیایدا ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی پارتیمان تێدا بەشداربوون دەستپێکی ئاهەنگەکە بە خوولەکێک وەستان بۆ رێز لێنان و بەرزراگرتنی گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد . پاشان سەرەتا ووتاری لێژنەی ناوچەی لەندەن لە لایەن هەڤاڵ (کەمال ئامێدی) خوێندرایەوە، هەڤاڵی بەرێز بەتێروتەسەلی تیشکی خستە سەر چۆنەیتی دامەزراندنی پارتیمان لەسەر دەستی (بارزانی نەمر) و گەشەپێدانی لەو باروودۆخە مێژوویەی کە پارتیمان تێدا لە دایک بوو، وە هەروەها هەڤاڵی بەرێز زیاتر ئەوەی بۆ بەشداربوان روونکردەوە کە چۆن بارزانی نەمر توانی ئەو شۆرشە بکاتە شۆرشێکی نەتەوەیی و هەموو چین وتوێژەکان تەفلی شۆرش بن . وە هەروەها جەختی لەسەر هەووڵ و تەقەلاکانی جەنابی سەرۆک بارزانی دا کە لەسەر رێبازی بارزانی نەمر درێژەی بەخاباتی نەتەوەییداوە و دواهەنگاویشی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردە کە لەم ماوەیە دەبەستری لە شاری هەولێر .
هەر لەمیانەی ئاهەنگەکە ووتاری حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان خۆێنداریەوە، وە هەرەوها چەند لەیەن و حزبی عێراقیش بەشدار بوون و ووتاری خۆیان خۆێندەوە . پاشان بەبرینی کێکی یادی دامەزراندنی 67ساڵەی پارتیمان و بە سروودی ئەی رەقیب و هەڵپەرکێ کوردی کۆتایی بە ئاهەنگەکە هات .




