٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامی بە جیا لە گەڵ باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و بەرپرسی (UN) لە كوردستان كۆدەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

لە دوو دیداری جیادا، هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لە گەڵ هەریەك لە (جانێت سێن) باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و (سۆكۆڵ كوندی) بەرپرسی یۆنامی لە كوردستان، هەڵوێستی (پ د ك)بە روونی دووپات كرایەوە كە پارتی لە گەڵ ئەوەدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9/2013 و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە 21/11/2013 بەرێوە بچێت .

لە بارەی رەوشی سیاسی ناوخۆی كوردستان، هێمن هەورامی پوختەیەكی لە سەر دوایین پەرەسەندنەكان بۆ هەردوو شاندی میوان خستە روو و تەئكیدی كردەوە كە لە مانگی 9ی ئەمساڵ هەرێمی كوردستان دوو رووداوی زۆر مێژوویی بەخۆیەوە دەبینێت كە ئەوانیش بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە لەو رووەشەوە بەناوی پ.د.ك داوا لە یۆنامی و باڵیۆزی هۆڵەندا كرا كە ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكان و وڵاتانی ئەندام لە یەكێتی ئەورووپا بەشدار و پاڵپشتی سەرخستنی هەردوو رووداوی مێژوویەكە بن . گرنگی ئەو دوو رووداوەش لەوەدایە كە كۆنگرەی نەتەوەیی، پەیامی برایەتی و پێكەوە ژیان و دیالۆگ بە نەتەوەكانی ناوچەكە دەدات و پەیامی ئاشتی و دیموكراسی و یەكسانی و لێبوردەی گەلی كورد بە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەگەیەنێت . هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 21/9 پەیامی پابەندێتی سیستەمی سیاسی كوردستانە بە بەرەوپێشچوونی رەو رەوەی دیموكراسی و ژیانی فرە حیزبی و بە ئاشتیانە ئاڵوگۆڕ كردنی دەستەڵات لە هەرێمی كوردستان.

بەرپرسی یۆنامی بە ناوی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند كە وەكو ( UN) زۆر خۆشحاڵی بە پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ جەختكردنەوە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە 21/9 و وەكو (UN) پاڵپشتی تەواوی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی دەكەن . بە هەمان شێوە باڵیۆزی هۆڵەندا، پشتگیری تەواوی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لە وادەی خۆیدا .

 

هەواڵی پەیوەندیدار