٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

پارتی و بەرەی تورکمانی: هاوهەڵوێستی هێزە سیاسییەكانی زامنی سەركەوتنی ئەزموونی دیموكراسییە لە کوردستاندا

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو بە ئامادەبوونی  كارگێڕان و ئەندامانی لق پێشوازی لە شاندێكی بەرەی توركمانی كرد، كەپێكهاتبون لە ئایدن مەعروف ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی ئۆفیسی بەرەی توركمانی لە هەرێمی كوردستان و ئەندامانی ئۆفیسی هەولێری بەرەی توركمانی.  لە كۆبوونەوەیەكدا كە دكتۆر فازل نەبی ئامادەبوو شاندی بەرەی توركمانی پیرۆزبایی خۆیان بەبۆنەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئارستەی سەرۆك بارزانی و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و  لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.

هەروەها رۆل خەبات و تێكۆشانی پارتی و سەرۆك بارزانیان لە هێنانەكایەی دیموكراسی و دەستكەوتە سیاسییەکان و پاراستنی مافی نەتەوەكان و چەسپاندیان لە دەستوری عێراق و هەرێمی كوردستان پڕبایەخ بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان رەنگدانەوەی برایەتی و كاری هاوبەش وەسف كرد.

 هەرلە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر دواین پێشهات و رووداوەكانی ئەم دواییەی رەوشی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان و پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان بەشداری كارای توركمانەكان لەم پرۆسەیەدا بۆ ئەوەی زیاتر بتوانن بەهەماهەنگی لایەنە سیاسییەكان خزمەتی خەڵكی كوردستان بەگشتی بكەن، هەروەها شاندی بەرەی توركمانی لەبەرانبەر پرسە سیاسی و نیشتمانییەكانی ئەمڕۆ هەڵوێستی خۆیان خستەروو لە پاڵپشتی هەول و هەڵوێستەكانی سەرۆكی هەرێم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.  پاشان هەردوولا تەئكیدیان لە هەمەهەنگی و كاركردنی هاوبەش بۆ بەرژەوەندی گشتی گەلی كوردستان و پاراستن و پتەوكردنی گیانی برایەتی نەتەوەی كورد و گەلی توركمان كردەوە و یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی هێزە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستانیشیان بەزامنی سەركەوتنی ئەزموونی دیموكراسی  لەم قۆناغە دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار