بەبۆنەی 16ی ئاب بەرپرسی لقی دوو پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی شێوەکار دڵڤین سەعدولڵا کردەوە

بەبۆنەی 16ی ئاب سالیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمرۆ عەلیحوسێن بەرپرسی لقی دوو بە یاوەری کارگێرانی لق بەرپرس و کارگێرانی ناوچەیئایندە پێشانگای تایبەتی هونەرمەندی شێوەکار دڵڤین سەعدولڵا لە گەلەریپارکی شانەدەر لە ژیر ناوی دیمەنی سروشتی نیشتمان و کلتوری نەتەوەی کردەوە .. پێشانگاکە 22 تابلۆی لە هەمەرەنگی لە خۆگرتبوو، تێدا بەرپرسیلقی دوو وێرای ستایش و دەستخۆشی لە کارەکانی هەونەرمەند، هاوکات رۆلیئافرەت و دەست رەنگینی و تواناکانیئافرەتانی کوردستانی پربایەخ لە هەموو ئاستەکاندا وەسف کردو تەئکیدیکردەوە خستنەرووی واقیع و پێشکەوتنەکانی کوردستان لە رێگای هەونەرەوە جێگایشانازییە بۆ هونەرمەندانی کورد کەتوانیویانە بەم شێوەیە پەرە بەتواناکانیخۆیان و پێشکەوتنی هونەرەکەیان بدەن، هەروەها بەرپرسی لق پالپشتی تەوای بۆهونەرمەند شێوەکار و هەموو هونەرمەندان دەربری .. هەربەبۆنەی 16ی ئابلێژنەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ناوچەیپێشەواو ناوچەی ئاراس لە هەلمەتێکدا ( 60) بوتل خوینیان بۆ نەخۆشینەخۆشیەکانی خوین بەخشیە سەنتەری خوینلەشاری هەولێر




