٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

به‌رپرسی لقی دوو له‌ گه‌ڵ سه‌رتاشانی شاری هه‌ولێر كۆبۆوه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەى دامەزراندنى پارتى دیموکراتى کوردستان ئەمرۆ لە رێورەسمێکدا بۆ رێز گرتن لە سەرتاشەکانى شارى هەولێر، عەلى حوسێنبەرپرسىلقى دوو و بە ئامادەبوونى کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەکان لە بارەگاى لقلەگەل ( 250 ) حەلاق و سەرتاشەکانى شارى هەولێر ئەوانەى لە رۆژى 16ى ئابدابەخۆراى سەرى هاولاتیانیان چاکردووە خزمەتیان بەخەڵک پێشکەش کردووە کۆبۆوە.. لەمیانى کۆبونەوەکەدا بەرپرسى لق دوایى ئاماژەدان بەمێژووى پرسەروەرىپارتى دیموکراتى کوردستان لە خزمەت کردن وئاوەدانکردنەوەو پێشکەوتنەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان،

 پاشانبەرپرسى لق ستایشى رۆلى گەنج و لاوان و پیشەى سەرتاشەکانى شارى هەولێرى کردلە پێشکەش کردنى خزمەت بەهاولاتیان و ولاتەکەیان، پاشان دواى گفتوگۆکردنلەسەر پێکهێنانى ئەنجوومەنێک بۆ حەلاق و سەرتاشەکان بۆ زیاتر پاراستنرێکخستنى کارەکانیان لە شارى هەولێر، هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەسەرداوى لقىدوو سەرتاشەکانى شارى هەولێر لە ئامادەیى خۆیانیان دەربرى بۆ بەشداربوونىئەوانیش لەو کۆمەکی و هاوکاریە فراوانەى پێشکەش بە کوردانى رۆژئاواىکوردستان دەکرێت ئەویش بەدانانى چەندتیمێکى سەرتاشى بۆ کەمپى کەورگۆسک بۆ ئەوەى بتوانن خزمەتێک پێشکەش بکەن

هەواڵی پەیوەندیدار