بهئامادهبوونی بهرپرسی لقی دوو تهرمی سلێمان ویرینا له شارۆچكهی عهنكاوه بهخاك سپێردرا

ئەمرۆ کەسایەتى مەسیحى ناسراو تێکۆشەرو خوالێخۆش بوو ( سلێمان ویرینا ) لەشارۆچکەى عەنکاوە لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کرد، لە رێورەسمێکدا بەئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچەىعەنکاوە ژمارەک لە خەڵکى شارۆچکەى عەنکاوەو هەولێرو کەس و کاروخانەوادەکەى، خوالێخۆشبوو (سلێمان ویرینا ) لە گۆرستانى عەنکاوە لە شارىهەولێر بەخاک سپێردرا . دوایى ناشتنى لە ووتەیەکدا بەرپرسى لقى دووسەرەخۆشى لە بنەمالەو دۆستان و ئامادەبوان کرد، پاشانئاماژەى بەرۆلى و نیشتمان پەروەرى و دڵسۆزى خوالێخۆش بوو کرد کە وەککەسایەتیەکى ئازا و لێهاتوو و دەورێکى بەرچاوبوو هەبوو لە برایەتى و پێکەوەژیانى پێکهاتەى گەلى مسیح و نەتەوەى کورد لە شارى هەولێر،
هەروەهابەرپرسى لق خوالێخۆشبووى بەکەسێکى خۆنەویست بۆ نەتەوەو نیشتمان و دلسۆز بۆرێبازى کوردایەتى و رێبازى پیرۆزى مستەفا بارزانى نەمر وەسفى کرد، هەرلەووتەکەیدا عەلى حسین تەئکیدى کردوە لە دەستدانى کەسایەتى تێکۆشەرى وەک( سلێمان ویرینا ) تەنها خەمى بنەمالەکەیان نیە بەڵکو خەمى هەموو لایەکمانوخەلکى هەولێریشە، پاشان بەرپرسىلق، هیواى خواست خواى گەورە سەبوورى و ئارامى بە هەموولایەک ببەخشێ




