لقی 10 بە چەندین چالاكی جۆراو جۆر پێشوازی لە 16ـی ئاب كرد

سۆران- KDP.info/ لە سۆران و دەورووبەری لە 16ـی ئابدا چەندین چالاكی جۆراو جۆر ئەنجام دران، هەر بەو بۆنەیەشەوە لەیەكەم رۆژی یادەوەریدا لقی 10 پلەی ئەندامیەتی بەخشیە 1046 هاووڵاتی سۆران و مێرگەسۆر.
بۆ ئەم مەبەستە بەرپرسی لقی 10 عەلی تەتەر بۆ kdp.infoگوتی: "16ـی ئاب لە هەموو هاووڵاتیانی كوردستان بە گشتی و سنووری سۆران و دەورووبەری بەتایبەتی پیرۆز دەكەم، ڕۆژی هەینی لە بارەگای لق و لە هەموو ناوچەكانی سەربە لقی10 پێشوازی لە میوانەكان كرا، بۆ ڕۆژانی دواتریش بە چەندین كۆڕو سمینار پێشوازی لە 16ـی ئاب كرا" لەلایەكی ترەوە هەر بە بۆنەی ئەو ڕۆژەشەوە لە مێرگەسۆر 350 و لە سۆران 696 پلەی ئەندامیەتی پارتی بە پالێوراوانی پارتی دران. هەورەها ئەنجومەنی ئافرەتانی مێرگەسۆریش بە چالاكی پیشانگای كلتوری و چەندین چالاكی تری جۆراو جۆر ئەو یادەیان بەرز نرخاند.




