٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی 26ی گوڵان لە شارەدێی قەسرێ بایەخ بە لاوانی ناوچەكە دەدات

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ بەمەبەستی زیاتر هاندان و خزمەتكردنی چینی گەنجان و لاوان، كارگێرانی لقی 26ـی گوڵان بەیاوەری دكتۆر فرسەت سۆفی كاندیدی خولی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لیسی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی سنووری ناحیەی قەسرێیان كردو رێژەیەكی زۆری جل و بەرگی وەرزشی و پێداویستی بواری وەرزشییان بەسەر تیپە میللییەكانی ئەو سنوورە دابەش كرد.

لەمبارەیەوە یاسین مەحمودكارگێری لقی26ی گوڵان لە باڵەكایەتی تایبەت بە kdp.infoراگەیاند: "بۆ بەرز راگرتنی 67ساڵی دامەزراندنی پارتیمان بریارماندا بەچەندین چالاكی ئەو یادەبكەینەوە، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا تەواوی جل و بەرگی وەرزشی بەسەر وەرزشوانانی دەڤەری قەسرێ دا دابەشكران بەبێ جیاوازی، هەوڵیش دەدەین تەواوی كێشەو گرفتەكانی لاوانی قەسرێ بن بڕ بكەین".

هەواڵی پەیوەندیدار