٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

عەلی حوسێن: رۆلی وەرزش هیچی لە سیاسەت کەمتر نییە بۆ ناساندن و پێشکەوتنی میللەتان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-  KDP.info/  بەبۆنەی 16ی ئاب ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێورەسمێکدا بە ئامادەبوونی عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دوو و کارگێرانی لق، لیژنەی ناوچەی ئاشتی هەڵسا بەدابەشکردنی جل و بەرگ و کەلو پەلی وەرزشی بەسەر ژمارەیەکی زۆری تیپەکانی وەرزشی سنوری ناوچەکە.  لە میانی بەرێوەچوونی رێورەسمەکەدا بەرپرسی لق دوایی ئاماژەکردن بە دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان وەک زەرورەتێک بۆ ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان،
پاشان تیشکی خستە سەر هەموو دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان، لەم رووەوە پێشکەوتنەکانی بواری وەرزشی بە گرنگ و پڕبایەخ بۆ قۆناغی ئەمڕۆی هەرێم بە بەرزی وەسف کردو تێدا ئاماژەی بەکاریگەری رۆلی لاوان و وەرزشکارانی کورد کرد، لە هەموو ئاستەکانی وەرزشدا چ  لە خولە  نێودەوڵەتی و عەرەبی و عێراقی و کوردستانیدا سەرکەوتن و پێشکەوتنی گەورە و خەڵاتی نایابیان بەو مەبەستە بەدەستهێناوە. ئەمەش جێگای شانازییە بۆ ئەزموون و کیانی دیموکراسی کوردستان، هەر لە  کۆبوونەوەکەدا بەرپرسی لق تەئکیدی کردەوە کە ئەمڕۆ رۆلی وەرزش هیچی کەمتر نییە لە سیاسەت بۆ ناساندن و پێشکەوتنی میللەتان بە دونیادا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار