٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

پولی لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان بەکارهات لە ١٦ی ئاب لە هۆڵەندا

سەرچاوە: KDP.info

   هاوکات لەگەڵ یادکردنەوەی ١٦ی ئاب وبەرز و پیرۆز ڕاگرتنی یادو بیرەوەری ٦٧ ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان لە ١٦ی ئابی ساڵی ١٩٤٦ ولە دایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان وەک دوو ڕووداوی گرنگ ومێژووی نەتەوەیمان، بۆهەمان مەبەست لیژنەی ناوچەی هۆلەندای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای تایبەتی خۆی لە شاری ئەمستردام بانگهێشتی کۆمەڵێک میوانی تایبەتی کرد بۆ بەشداربوون لەویادە و لەڕێگای نامەی تایبەت وپۆست لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکاری ئەویادە بەڕێزان شێرزاد یونس ڕۆژبەیانی ودیندارکۆچەر بۆ یەکەم جار لە مێژووی کورد لە ئەوروپا بەفەرمی لەپۆستی گشتی ووڵاتی هۆڵەندا داوایان کرد پولێکیان بۆ چاپ بکات وبەکاری بهێنن کە تایبەت بێ بەویادە وبریتی بێ لە لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، داواکەیان لەلایەن پۆستی گشتی هۆڵەندا هاتە قبوڵکردن وبووە مایەی خۆشحاڵی ئەندامانی پارتی لە هۆڵەندا بۆناردنی بانگهێشتەکەیان بەپولی فەرمی ولۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار