٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن لقى دوو سەردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانی لە شارى هەولێر کرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info/ بەمەبەستى پیرۆزباى لە   37 هەمین سالیادى دامەزراندنیان، ئەمرۆ عەلى حوسێن بەرپرسىلقى دوو بەیاوەرى کارگێرو ئەندامانى لق سەردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسى حزبى سۆسیالیستى دیموکراتى کوردستانى لە شارى هەولێر کرد، لەلایەن مەحمەد سەلیم و فارس رەحمان ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەلبەندى هەولێر پێشوازیکرا.

لە دێدارێکدا دواى بەرز راگرتن و پیرۆزباى کردن لە ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و کادیرو ئەندامانى حزبى سوسیالیستى دیموکرات کوردستان، پاشان بەرپرسى لقى دوو هیواى خواست ئەم یادە هاندەرێک بێت بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو پێشکەوتنى حزبەکەتان و پاراستنى ئەزموونى هەرێم و پتەوکردنى گیانى برایەتى و پێکەوەکارکردن و پەیوەندى نێوان هەردوولا، هەروەها بەرپرسى لق تەئکیدى کردەوەح زبى سوسیالیستى دیموکراتى کودستان لە هەموو قۆناغەکاندا رۆلێکى گاریگەرو بەرچاویان هەبووە لە خەبات و قوربانیدان لەنێو بزووتنەوەى رزگارى خوازى گەلى کوردستان و هێنانەکایەى دیموکراسى و پێشکەوتنەکانى ئەمرۆى هەرێمى کوردستان، دواتر تیشک خرایە سەر دواین پێشهات و بارودۆخى هەستیارى سیاسى ناوچەکەو پرسى کۆنگرەى نەتەوەیى و هەنگاوەکان بۆ یەکخستن و یەکدەنگى گەلى کوردستان بەرابەربە سەرخستنى ئەوکۆنگرەیە باسى لێوەکرا، ئەندامانى مەکتەبى سیاسى حزبى سوسیالیستى دیموکرات پالپشتى خۆیان بۆ هەنگاو هەلوێستەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە داکۆکى کردن لەسەر هەموو پرسە نەتەوەییەکانى گەلى کوردستان کۆدەنگى نیشتمانى وپاراستن و پێشکەوتنى هەرێمى کوردستان خستەروو

هەواڵی پەیوەندیدار