٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لە یادی 16ی ئابدا، لە ئەمستردام ئاهەنگێک ساز دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەر لە 67 ساڵ ولە هەلومەرجێکی زۆر ناسکی وەک ئەوساتە وەختەی کە نەتەوەی کورد پیداتێدەپەڕی لەتاریکی وبندەستی دوژمنان،وەک چەخماخەیەک بۆبەرگری کردن ومانەوەی ناوی کورد وپیداویستیەکی سەردەمیانە لە نێو گەلی کورد پارتی دیموکراتی کوردستانی تیاڕاگەیەنرا و بە حیکمەتی گەورەی ودووربینی وگیانی خەبات وبەرخودانی بارزانی نەمر بوو کە پارتی کردە ئاڵا هەڵگری بزووتنەوەی ئازادیخوازی نەتەوەکەمان و پارێزەری ماندوونەناسی پێناسەی نەتەوەییمان ولەوکاروانەشدا گەلێک هەورازونشێوی بەخۆیەوەدی بەڵام بەهیمەتی قوتابیانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و بازووی بەهێزی پێشمەرگە دلێرەکانی وخۆڕاگری جەماوەرەکەی بەسەرهەموو کۆسپەکاندا سەرکەوت و دوژمنی ڕووڕەش کرد ولە سەرکەوتنیش هیچ کات مەغرور نەبووە ولە شکستیش هیچ کات نائومێد نەبووە و لەکاروانی قوربانی دانیشدا هەزاران شەهیدیش بوونە سەروەری ئەم پارتەو بەردەوام بووە تا بە ئەمڕۆمانی گەیاندین کە خاوەنی کیانێکی سیاسی خۆمانین لە پەرلەمان وحکومەتی هەرێمی کوردستان.بەم بۆنەیەوەش بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی ئەم یادکردنەوەیە پارتیمان لە سنووری لیژنەی ناوچەی هۆڵەندا،یادی ئەم بیرەوەریە مێژوویە دەکاتەوە کە هاوکاتیشە لەگەڵ لەدایک بوونی سەرۆک مەسعود بارازنی.

 بۆ هەمان مەبەست لە بارەگای لیژنەمان لە شاری ئەمستردام بە ئامادەبوونی کۆمەڵیک لە سەرکردەوپێشمەرگە دێرینەکانی پارتیمان وئەندامان ولایەنگرانمان، لە بەرواری ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی 17-8-2013  لە کاتژمێری ٦:٣٠ ی ئێوارە پێشوازیان لێ ئەکات کە هاتن تەنها بۆ ئەندامن ولاینگرانمانە لەگەڵ ڕیزماندا وبەردەوام دەبێت لەگەڵ پڕۆگرامی ئەم یادە هەتاکو 9:30ی شەو.

لەم ناونیشانەی خوارەوە :-

 

 KDP NEDERLAND(Holland)-Amsterdam
Joop Geesinkweg 901-999
1096 AZ Amsterdam

 

هەرلەم بۆنەیەشدا سەری ڕێزونەوازش بۆ بارزانی نەمروبۆ هەمووشەهیدانی کوردوکوردستان دائەنەوێنین .

 

لیژنەی ناوچەی هۆڵەندای پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار