له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لقی 14ی پ.د.ك و مه‌ڵبه‌ندی مووسڵی ی.ن.ك پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی موسڵ تاوتوێكرا

عیسمه‌ت ره‌جه‌ب به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌گای لق پێشوازی له محه‌یدین مزوری جێگری به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له موسڵ و شاندێكی یاوه‌ری كرد له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی موسڵ كرا. هاوكات باسی ره‌وشی سیاسی عێراق به گشتی و موسڵ به‌تایبه‌تی كرا.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ی راگه‌یاند حكومه‌تی نوێ به‌تایبه‌تی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ئه‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌دایه خزمه‌تی موسڵ بكات به‌بێ فه‌رق و جیاوازی، دور له لایه‌نی سیاسی و حزبی كاركردن به ته‌نیا خزمه‌ت بێت بۆئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه ژیان جێ به‌جێ بكرێت كه بۆته جێگای باوه‌ڕی خه‌ڵكی موسڵ و پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه.




