٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵی لقەکان

لقی 26ی گوڵان لە باڵەكایەتی هاوكاری و كۆمەكی خێزانە هەژارەكانی كرد

سەرچاوە: KDP.info

سۆران- KDP.info/ بەبۆنەی نزیك بوونەوە لە جەژنی مانگی رەمەزانی پیرۆز لقی 26ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان هاوكاری بۆ چین و توێژە جیاجیاكان، كۆمەك و هاوكاری گەیاندە سەرجەم خانەوادە بێ سەرپەرشتەكان و خێزانە هەژارەكانی سنوری شارۆچكەی چۆمان و شارەدێكانی سمیلان، قەسرێ، گەڵاڵەو حاجی ئۆمەران.

لەو هەڵمەتەی لقی 26ی گوڵان بە ئامادەبوونی عەبدولرەحمان مەلا رەسول بەرپرسی لق و كارگێران و بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەك، هاوكاری و یارمەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی گەیاندە دەستی 50 خانەوادەی سنووری قەزای چۆمان و گوندەكانی دەوروبەری. كە ژمارەیەك لەو خانەوادە هەژارو بێ سەرپەرشتەكانی دەڤەری باڵەكایەتی بەسەركرانەوەو كۆمەك و هاوكاریان لە پێشوازی جەژنی رەمەزانی پیرۆز پێ دراو لەلایەن بەرپرسی لق بە خێزانە هەژارەكان وترا كە ئەوان كەس و كاریان و ئامادەی خۆشی نیشاندا بۆ هەر هاوكاری و كۆمەكێك كە ئەوان و منداڵەكانیان پێویستیان پێ هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار