لەشەوى( لیلە لقەدر) بەرپرسى لقى دوو تابەرەبەیان زۆربەى مزگەوت و تەکییەکانى نێوشارى هەولێری بەسەر کردەوە
ههولێر-KDP.info/ وەک نەریتێک وسونەتێکى ئاینى ورێزگرتن لەشەوى( لیلە لقەدر) ئەمسالیش جیاوازلەسالانى پێشو بەهۆى بارودۆخى ئارامى پایتەختى کوردستان خەڵک بەگوروتینەوەئەم یادەیان لە نێو بارەگا ئاینیەکانى هەولێر بەرزراگرت ، ئەمشەو بەبۆنەىشەوى لیلە قەدر عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و نەوزاد هادى پارێزگارى هەولێروبەرێوەبەرى گشتى ئاوقافى هەولێرو کارگێروئەندامانى لق لە ئێوارەى ئەم شەوەتابەرەبەیان زۆربەى مزگەوت و تەکییەکانى نێوشارى هەولێرییان بەسەر کردەوەولەگەلمامۆستایانى ئاینى و هاولاتیان بەشدارى ئەم ئەشەوە پیرۆزەیان کرد. لەهەمووئەوبەسەرکردنەوانە لەچەند ووتەیەکدا بۆ دەزگاکانى راگەیاندن هەریەک لەپارێزکارى هەولێر و بەرپرسى لقى دوو دواى بەرز راگرتنى ئەم شەوە پیرۆزە،
پیرۆزباییانلە مامۆستایانى ئاینى وئامادەبوانى نێو مزگەوتەکان کردو هیوایان خواستپیرۆزى ئەمشەوە ببێتە هەوێنى پتەوکردنى برایەتى وپێکەوەژیانى ئاشتیانەى گشتهاولاتیان و بەرجەستە بوونى مافوداخوازییەکانیان وبەهێزبون وپاراستنى بەهاپیرۆزەکانى ئاین وپاراستنى سەروەرییەکانى نیشتمان و پێشکەوتنى ئەزموون ودەسکەوتەکانى خەڵکى کوردستان، لەلایەن مامۆستایانى ئاینى وهاولاتیانحۆشحالى خۆیان دەربرى و هیوایان خواست ئەم هێمنى وئارامى وسەقامگیریەىکوردستان بەردەوامی هەبێت لەم رووەوە سوپاسى لقى دوو پارێزگاى هەولێریانکرد بۆ هەماهەنگیان لەم بارەیەوە. ئەوەى جێگاى ئاماژەیە هەموو سالێک لەمشەوەدا خەلکى پایتەخت بۆ نوێژو دووعاو پارانەو مەولود خوێندن دەرژێنە نێومزگەوتەکان وتابەرەبەیان دەمێنەوەو جالاکى ئاینى ئەنجام دەدەن




